ئه‌م ماسكه تایبه‌ته به سپیكردنه‌وه‌ی پێست و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره پێستێكدا ده‌گونجێت. 1- هه‌ندێك باده‌م له‌ناو ئاودا بخوسێنه تا به‌ئاسانی توێكڵه‌كه‌ی لێبكرێته‌وه، پاشان وردی بكه تا له‌شێوه‌ی ئاردی لێدێت یان بیهاڕه. 2- سپێنه‌ی هێلكه له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ به سێ كه‌وچك له باده‌مه‌كه‌ی بكه‌و به‌باشی تێكیان بده. 3- ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه بده له ده‌موچاو و گه‌ردنت بۆ ماوه‌ی 20 تا 25 خوله‌ك، پاشان به ئاوی شیله‌تێن و دواتر به ئاوی سارد بیشۆ. 4- ده‌موچات وشكبكه‌ره‌وه‌و به زه‌یتی باده‌م چه‌وری بكه، ئه‌مكاره به‌پێی توانا دووباره‌بكه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جیاوازی سپیبوونه‌وه‌و پاكبوونه‌وه‌ی رووخسارت ده‌بینیت. س/ رێبه‌ری ئارایشتی خانمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure