به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به بڕیارێك دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به به‌كارهێنانی زمانی دایك (زمانی كوردی) كه مه‌به‌ست لێی گه‌شه‌پێدان و گرنگیپێدانی زمانی دایكه له‌لای منداڵان. به‌هۆی گرنگی و پێویستی زۆری منداڵانی خوار ته‌مه‌ن (4) ساڵ بۆ فێربوونی زمانی دایك (زمانی كوردی)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بڕیارده‌دات ته‌نها زمانی كوردی له چالاكییه هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌رفیهییه‌كان له دایه‌نگه‌كان به‌كاربهێنرێت و رێگه به‌هیچ زمانێكی تر نادات بۆ ئه‌وجۆره چالاكییانه. به نووسراوی ژماره (894) له 4ی 4ی 2018، كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بڕیارێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان ده‌كات و تیایدا ڕێگه ده‌گرێت له به‌كارهێنانی زمانی تر بێجگه له زمانی كوردی له دایه‌نگه‌كاندا، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان - عێراق، ژماره(6)ی ساڵی (2014)، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی ڕاوێژكاری كه له 1ی 3ی 2018 به ئاماده‌بوونی شاره‌زاو پسپۆڕانی بواری (كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و په‌روه‌رده‌یی و زمانه‌وانی) كه له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چووه. ده‌قی بڕیاره‌كه بۆ دایه‌نگه‌كان له دوو خاڵ پێكدێت، به‌مجۆره: 1- پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م دایه‌نگاكان به به‌كارهێنانی زمانی دایك (زمانی كوردی) له سه‌رجه‌م چالاكییه (په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و ته‌رفیهییه‌كان)دا‌و ڕێگه‌نه‌دان به به‌كارهێنانی هیچ زمانێكی تر له‌وجۆره چالاكییانه له دایه‌نگه. 2- له‌ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه، مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ ده‌درێت به دایه‌نگه‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و گونجاندنی به‌رنامه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا. سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ش عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندووه: پاش به‌دواداچوون و ڕاوێژێكی ورد‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاره‌زاو پسپۆڕانی بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و زمانه‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كان گه‌یشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه پێویسته قۆناغی ته‌مه‌نی دایه‌نگه ته‌رخانبكرێت بۆ فێربوون و یادگرتنی زمانی دایك (زمانی كوردی) له دایه‌نگه‌كانداو فێربوون و زمانه‌كانی تر بۆ قۆناغه‌كانی تری فێربوون و به‌جێبهێڵرێت كه له باخچه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كان له دایه‌نگه پێویسته به زمانی كوردی بن و ڕێگه به‌هیچ زمانێكی تر نادرێت. سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی: هۆكارو پاڵنه‌ره‌كه‌ی ئێمه یاسای زمانه فه‌رمییه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ره‌ئه‌نجام و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌باره‌ی تواناییه‌كانی فێربوونی منداڵ بۆ زمانه‌كان به‌تایبه‌ت پێویستی فێربوون و ڕاهاتن له‌گه‌ڵ زمانی دایك له‌لای منداڵانی ته‌مه‌ن خوار چوار ساڵ، هه‌روه‌ها بینیمان له واقیعدا بوونی هێندێك بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی به زمانی ئینگلیزی بووه‌ته بابه‌تێكی ڕیكلامی زیاده بۆ هێندێك له دایه‌نگه‌كان به ئاستێك ته‌نانه‌ت بۆ منداڵی ته‌مه‌ن 2 ساڵیش وه‌ك پێویست گرنگی به زمانی كوردی نه‌ده‌دراو به‌رله‌وه‌ی زمانی دایكی فێرببێت هه‌وڵده‌درا زمانی بیانی فێربكرێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بڕیاره‌كه‌مان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت دایه‌نگه‌كان ته‌واوی توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ فێركردنی زمانی كوردی له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا كه قۆناغی زمانه پژانی منداڵه‌و فێربوونی زمانی بیانی كه به‌لامانه‌وه گرنگه ده‌كه‌ینه ئه‌ركی قۆناغه‌كانی باخچه‌و خوێندنگه‌كانی په‌روه‌رده. جێی ئاماژه‌یه، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به به‌رنامه‌یه‌كی ورده‌وه كارده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دایه‌نگه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌جۆرێك ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ منداڵان بڕه‌خسێنێت له‌و ته‌مه‌نه هه‌ستیاره‌دا كه ته‌مه‌نی(1 بۆ 4) ساڵه. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure