بنێشت به‌گشتی سوودی هه‌یه به‌تایبه‌ت بنێشتی بێ شه‌كر. له‌به‌رئه‌وه‌ی: 1- توانای بیركردنه‌وه‌و بیرهاتنه‌وه زیاد ده‌كات، ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه به‌سووده. 2- كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژان. 3- ده‌بێته هۆی كێش دابه‌زین به‌تایبه‌ت بنێشتی بێ شه‌كر، به‌هۆی سه‌رقاڵكردنی ده‌م و هه‌ستكردن به تێری و جوڵانی ماسولكه‌كانی ده‌م و زیاد ده‌ردانی لیك و ئه‌نزیمه‌كانی كه‌می كالۆری. 4- یارمه‌تی خواردن هه‌رسكردن ده‌دات به‌هۆی زیاد ده‌ردانی ترش و لیك له گه‌ده‌و ده‌مدا. 5- پاككردنه‌وه‌ی ده‌م و ددان و مه‌ڵاشوو به‌هۆی زیاد ده‌ردانی لیك جوڵانی ده‌م و زمان. له‌ڕووی جوانكارییه‌وه دوو لایه‌نی هه‌یه: 1- ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م به‌كاربێت 2-3 رۆژ له هه‌فته‌یه‌ك به‌هێواشی بجویت، ئه‌وا سوودی هه‌یه كه ماسوولكه‌كان توند‌و هه‌روه‌ها گه‌وره ده‌كات و چه‌وری ده‌م و چاو و مل به یه‌كسانی بڵاوده‌كاته‌وه. 2- به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند بنێشت بجویت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌م و چاو زۆر جوڵه‌ی ماسوولكه‌كانی ده‌وری ده‌م و ده‌ركه‌وتنی خه‌ت و لۆچ به‌تایبه‌ت له‌ده‌وری ده‌م و روومه‌ت. س/ خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure