رۆژی 4-4-2018 به‌بۆنه‌ی رۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكه‌وه، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگری كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا. فێستیڤاڵه‌كه‌ش چه‌ندین چالاكی زانستی و پزیشكی له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌كانی كۆلێج كه خوێندكاران تێیدا به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی سه‌رجه‌م پشكنینه زانستییه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان ده‌خسته‌ڕوو. شایه‌نی باسه، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی ساڵانه ئه‌م رۆژه به شێوازی جیاواز ده‌نرخێنێت. خاك - راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure