5/4/2018 09:57 AM

لە چامپیۆنزلیگ بەرشەلۆنە میوانەكەی گۆڵباران كرد

لە نێو یاریگای كامپنۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە یانەكەتەلۆنیەكە پێشوازی لە یانەی رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كرد لە میانی یارییەكانی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكان.


یانەی بەرشەلۆنە توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنیـَت و خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیكتر بكاتەوە .


لەخولەكی 38 دا دی رۆسی لە یانەی رۆما بەهەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد.


لەگێمی دووەمدا بەرشەلۆنە بەتەواوی كۆنترۆڵی یاریگای كردو توانی لە خولەكی 55دا گۆڵی دووەم تۆمار بكات كاتێك یاریزانی یانەی رۆما مانۆلاس بەهەمان شێوە بەهەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمار بكرد.


لە خولەكی 59 دا پێكێ توانی گۆڵی سێیەم بۆیانەكەی تۆمار بكات بەڵام ئەوەندی پێنەچوو دیزیكۆ گۆڵێكی بۆ رۆما تۆمار كرد .


پێش تەاوو بونی یارییەكە سوارێز لەخولەكی 87دا توانی گۆڵی چوارەم بۆ كەتەلۆنیەكان تۆمار بكات و یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵیك لە سودی یانەكەی بەرشەلۆنە كۆتایی بێت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved