ژماره‌یه‌ك له‌زانایان، پرۆگرامكردنی شێوه دروستكراوی ڤایرۆسێكی ئه‌نفلۆنزایان دوباره كرده‌وه، بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، بێ ئه‌وه‌ی زیان به خانه ساغه‌كان بگه‌یه‌نن. زانایانی په‌یمانگای (پارتس) بۆ شێرپه‌نجه له زانكۆی(Queen Mary) له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، توانیان ئه‌وه بسه‌لمێنن كه ده‌توانن ڤایرۆس به ده‌رزی بكه‌نه ڕێره‌وی خوێنه‌وه بۆ كوشتنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی كه له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شدا بڵاو ده‌بنه‌وه، به تایبه‌ت له قۆناغه گه‌شه‌كردووه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌دا. له‌مباره‌یه‌وه خانمه دكتۆر (ستیلا مان) له‌و په‌یمانگایه وتی» ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه به‌ده‌ستنیشانكراویی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی په‌نكریاس ده‌كاته ئامانج و ڕه‌نگه هه‌ندێك شوێنه‌واری نه‌گه‌تیف له‌سه‌ر شانه‌كانی ده‌وروبه‌ری دابنێت». هه‌روه‌ها وتی» ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه باشانه سه‌ر مرۆڤ به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌وا ده‌توانین چاره‌سه‌رێك په‌ره‌پێبده‌ین كه شتێكی گرنگ بێت بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، ڕه‌نگه ئه‌و ده‌رمانه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره كیمیاییه‌كانی ئێستا تێكه‌ڵ بكرێن بۆ كوشتنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه گه‌شه‌كردووه‌كان». زانایان پێیان وایه هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌و بواره‌دا بێته ئاراوه ئه‌وا ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراو بۆ مه‌ترسیدارترین شێوه‌ی شێرپه‌نجه. جێی ئاماژه‌یه ، گرێی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئاره‌زووی مانه‌وه ده‌كات له‌ژێر ئه‌و چینه‌ی كه به‌ئه‌سته‌م تێده‌په‌ڕێنرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌یشتنی چاره‌سه‌ر بۆ خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئاسته‌م بێت، به‌ڵام به پێی ئه‌و هه‌وڵه تازه‌یه‌ی زانایان بێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت دزه بكاته خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌كه‌وه و له‌ناوی به‌رێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌یاندا زاناكان ئه‌و مشكانه‌یان به‌كار هێنا كه خانه‌ی په‌نكریاسی مرۆییان بۆ دانرا بوو و هه‌روه‌ها كۆپییه‌كی دروستكراوی ئه‌و ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزایه، بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی یه‌كێك له‌نیشانه ده‌گمه‌نه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییانه گه‌ردیله‌ی (ئه‌لفا بیتا 6) یان تێدایه كه له‌خانه ساغه‌كاندا نیین، هه‌روه‌ها ده‌ستكاری ڤایرۆسه‌كه كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی(پێشوازیكه‌ری پرۆتینی) بۆ توێژاڵی ده‌ره‌وه‌ی زیاد بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان‌و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ڤایرۆسه‌كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به خانه‌كه‌وه، مادده‌یه‌كی جینیی له ناویدا ده‌رده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆپی نوێی ڤایرۆس پێكبهێنێت، ئه‌وانیش دوباره ده‌بنه‌وه و ده‌ته‌قنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ی زیاتری شێرپه‌نجه بپێكن. زاناكان ده‌ڵێن «ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه توانیویه‌تی چاره‌سه‌رێكی هه‌ڵبژارده به‌رهه‌مبهێنێت بۆ شێرپه‌نجه‌كه تا ئێستا نمونه‌ی نییه، زاناكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاره‌ی ته‌واویان ده‌ست بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی داهاتوودا به ته‌واوی تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامبده‌ن. له 2015 دا زانایانی نه‌خۆشخانه‌كانی (Royal Marsden)یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراویان له جیهاندا پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شێوه‌ی دروستكراوی ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت كه به هۆی هه‌وكردن له ئه‌نجامی سه‌رماوه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، زیاتر هه‌لی مانه‌وه به‌زیندوویی ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بوون. توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ كراوه، ده‌ریخستووه كه ڕه‌نگه ئه‌و ڤایرۆسانه بۆ ئه‌وه دیزاین كرابێتن كه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و گرێیانه‌ی له مێشكدا دروست ده‌بن، ئه‌و گرێیانه‌ی كه ئاسته‌مه به چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی دیكه بكرێنه ئامانج. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure