كۆنگرێسی ئه‌مریكا لەسەر پێدانی زانیاری دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك بانگهێشت دەكات
پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك زانیاری به‌كارهێنه‌ران به ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكی ده‌فرۆشێت، داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیای فه‌یسبووك تۆماركراوه، به‌مه‌ش كۆمپانیای فه‌یسبووك توشی لێبرسینه‌وه بوه‌ته‌وه. كۆمپانیای فه‌یسبووك 50 ملیۆن داتا‌و زانیاره‌كانی فرۆشتووه، ئاماژه به‌وه كراوه بردنی ئه‌و زانیارییانه‌ش به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان بووه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ. هه‌فته‌ی داهاتوو دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ده‌چێته به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی داتا‌و زانیاری به‌كارهێنه‌ران و وابڕیاره مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك 11ی ئه‌م مانگه بچێته به‌رده‌م لیژنه‌ی بازرگانی و وزه‌ی كۆنگرێسی ئهمریكاو دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا بنێت كه داتا‌و زانیاری به‌كارهێنه‌رانی فرۆشتووه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فرۆشتنی داتا‌و زانیاری به‌كارهێنه‌ران به كۆمپانیای كامبریج ئه‌نالیتیكا كه ئه‌و كۆمپانیایه كۆمپانیای سیاسیه كه‌یسێكی ئابروچوونی دروستكردووه، به‌پێی ئه‌و داتا‌و زانیارانه‌ی بڵاوبوونه‌وه 97% ئه‌وانه‌ی داتا‌و زانیاره‌كان فرۆشراون سه‌ر به ویلایه‌تی ئه‌مریكان. خاك - ماڵپه‌ڕی تێك ئای
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure