7/4/2018 10:08 AM

ئەمشەو مان سیتی دەیەوێت لە سەر پشتی مان یونایتد ببێتە پاڵەوان

بریارە ئەمشەو كاتژێر 7:30 خولەك بەكاتی كوردستان لە یارییەكانی هەفتەی 33ی پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر سیتی لە دێربی ئینگلیزدا رووبەرووی یانەی مان یونایتد دەبێتەوە .
یارییەكە لە نێو یاریگای ئیتیحاتی تایبەت بە یانەی مان سیتیە .


ئێستا یانەی مانچستەر سیتی بە 84 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتووە لە ئەگەری بردنەوەی لە مان یونایتد بەشێوەیەكی رەسمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە  چونكە 16 خاڵ لە پێش مانیونایتدەوەیە.


كورانی مۆرینهۆ نایانەوێت یانەكەی ركابەرییان لە سەر پشتی ئەوان ببنە پاڵەوان  بۆیە ئەگەری بەركەوتنی ئاگرین چاوەرێ لە هەردوو یانە دەكرێت .


شایانی باسە یانەی مان سیتی لە هەفتەی پێشوو لە یانە پاڵەوانەكان لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپوڵ توشی دۆرانێكی گەورە هات بۆیە چاوەرێ دەكرێت بە بردنەوە لەم یارییەدا هاندەرانیان ئاشت بكەنەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved