له‌مه‌ودا نابێت له 500 كه‌س زیاتر به‌شداری ئاهه‌نگی گواستنه‌وه بكه‌ن و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات سزاده‌درێت. وه‌زاره‌تی دادی ئه‌فغانستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی بووك ده‌ركردووه كه له چوار به‌ش و 25 مادده پێكهاتووه. وه‌زاره‌تی دادی ئه‌فغانستان مه‌به‌ست له‌و یاسایه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه ڕێگری له كاری ناشه‌رعی و هه‌روه‌ها پاراستنی دابونه‌ریت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ئاهه‌نگه‌كان ده‌كات. به‌پێی یه‌كێك له مادده‌كانی ئه‌و یاسایه، نابێت ماڵی زاوا له 500 كه‌س زیاتر بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن و هه‌ر كه‌س ئه‌و یاسایه پێشێل بكات غه‌رامه‌و ته‌نانه‌ت سزای زیندانیشی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. به‌پێی مادده‌یه‌كی تر، ئه‌و یاسایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر هیچ ناوێك ماڵی بووك بۆیان نییه پاره له ماڵی زاوا بستێنن. سازدانی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستان پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته‌و ئه‌مه‌ش بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌و زۆرجار توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی لێكه‌وتۆته‌وه. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure