7/4/2018 02:31 PM

نزیكه‌ی 9 ملیۆن ئێرانی نه‌خوێنده‌وارن

سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ نزیكه‌ی 11% خه‌ڵكی ئێران له‌ نه‌خوێنده‌وارییه‌كی ڕه‌هادا به‌سه‌رده‌به‌ن.

عه‌لی باقرزاده‌ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ئێران ئاشكرایكرد كه‌ 8 ملیۆن و 800 هه‌زار ئێرانی هیچ جۆره‌ خوێنده‌وارییه‌كیان نییه‌و ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 11% له‌ڕیژه‌ی دانیشتوانی ئێرانه‌.

وتیشی: نه‌خوێنده‌واره‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 بۆ 49 ساڵانه‌.

سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ نزیكه‌ی 10 ملیۆن ئێران خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایین و زیاتر له‌ 10 ملیۆنیش خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیین.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved