سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه نزیكه‌ی 11% خه‌ڵكی ئێران له نهخوێندهوارییهكی ڕه‌هادا به‌سه‌رده‌به‌ن. عه‌لی باقرزاده سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ئێران ئاشكرایكرد كه 8 ملیۆن و 800 هه‌زار ئێرانی هیچ جۆره خوێندهوارییهكیان نییه‌و ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 11% لهڕیژهی دانیشتوانی ئێرانه. وتیشی: نه‌خوێنده‌واره‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 بۆ 49 ساڵانه. سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نزیكه‌ی 10 ملیۆن ئێران خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایین و زیاتر له 10 ملیۆنیش خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دواناوهندیین. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure