ئه‌مڕۆ 7-4-2018 له ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕێك به ناونیشانی "كاره‌ساتی عه‌فرین و بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس هۆزان عه‌فرینی سازكرا. له‌و كۆڕه‌دا ژماره‌یه‌ك شاره‌زای دۆسیه‌ی عه‌فرین و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی و پێكهاته ئایینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون. سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك به داتاشۆ نمایشكران كه تێیدا باسی مێژووی دروستبوونی عه‌فرین و بارودۆخی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌و كێشه‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی دوای داگیركردنی روونكرابووه‌وه. له به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌شدا نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس هۆزان عه‌فرینی باسی كێشه‌و قوربانی و نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی عه‌فرینی كرد. لای خۆشیانه‌وه نوێنه‌ری پێكهاته‌و ئایینه‌كان كه له‌و كۆڕه‌دا ئاماده‌بوون و له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی عه‌فرینیان كردبوو، باسی ئه‌و رووداو و چۆنێتی بۆردومان و شه‌هیدبوونی هاووڵاتیانه‌یان كرد كه به‌چاوی خۆیان بینیبوویانن و داوایان كرد كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی توانادار به‌هانایانه‌وه بچن و داوابكه‌ن چیتر ئه‌و زوڵم و زۆره به‌رامبه‌ر برایانمان له عه‌فرین نه‌كرێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure