8/4/2018 09:46 AM

مان یونایتد ریمۆنتادای بە سەر مانسیتی تۆمار كرد

لە یارییەكانی هەفتەی 32ی پریمەرلیگ و لە یاری لوتكەی دێربیدا هەردوو یانەكەی شاری مانچستەر رووبەرووی یەك بونەوە .

یارییەكە لە نێویاریگای مان سیتی بەرێوە  تیایدا یانەی مان سیتی بە بردنەوە دەیتوانی نازناوەكە یەكلایی بكاتەوە ,لە گێمی یەكەمدا یانەكەی گواردیۆلا باش دەركەوتن و توانیان بەدوو گۆڵ خۆیان لە نازناوەكە نزیك بكەنەوە كە گۆڵەكانی یارییەكە  ڤیسینت كۆمپانی و گۆندۆگان تۆمارییان كرد.

بەڵام لەگەڵ دەستی پێكردنی گێمی دووەم هەموو شت لە كورانی گواردیۆلا هەڵگەرایەوە  چونكە یانەكەی مۆرینهۆ توانی بگەرێتەوە خاڵی سەرەتاو لە رێگەی پۆگباوە دوو گۆڵیان تۆماركرد .

دواتر لە خولەكی 69 دا ستەر لینگ ئەنجامەكەی بە سەر مانسیتی  هەڵگەراندەوەو یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەسودی یانەی مان یونایتد كۆتایی پێهات.

بەو بردنەوەیەش یانەی مان ینایتد بە 71 خاڵ لە پلەی دووەمەو مان سیتی بە 84 خاڵ لە پلەی یەكەم مایەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved