8/4/2018 09:55 AM

بە هاتریكی میسی بەرشەلۆنە بردنەوە بەدەست هێنا و ئەمشەو دێربی مەدرید ئەنجام دەدرێت

یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولی ئیسپانی توانی سەركەوتنێكی تر بەسەر یانەی لیگانس تۆماربكات.


یارییەكە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی لالیگا ئەنجامدرا كە یانەكەی كەتەلۆنیا بە هاتریكی لیۆنێل میسی بەرامبەر گۆڵێ سەركەوتنی تۆماركرد .


بەو بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە بە 79 خاڵ  بە تەنها پێشەنگی گرتووە .


لیۆنێل میسی ئێستا بە 29 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی ئیسپانی دێت.


بریارە ئەمشەو كاتژمێر 7:15 خولەك بە كاتی كوردستان یاری لوتكە لە نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی پلەی سێیەم و ئەتلەنتیكو َمەدریدی پلەی دووەم بەرێوە بچێت  لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved