رێكخراوی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مساڵ مه‌راسیمی خه‌ڵاتی بله سازناكه‌ن. رێكخراوی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن ھۆكاری سازنه‌كردنی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی بله بۆ ره‌چاوكردنی بارودۆخی ناھه‌مواری كوردستانی گه‌وره ده‌گێڕێته‌وه. له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، وه‌ك ده‌زانن ساڵانه له رۆژی ھه‌شتی نیساندا ئیبراھیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن خه‌ڵاتی زێرینی بله پێشكه‌ش به چه‌ندین كه‌سایه‌تی و رێكخراو ده‌كات كه وه‌ك سه‌ربازی گومناو ماندونه‌سانه خزمه‌تیان به گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌كه‌مان كردوه. كه‌سانێك كه له‌بواره جیاجیاكاندا توانیویانه كه‌لێنێك له‌و ھه‌موو كه‌لێنه‌ی ژیانی كورد بوونمان پڕبكه‌نه‌وه.. كه‌سانێك كه به خوێن و به به‌شێك له جه‌سته‌یان ئازادی و سه‌رفرازیان بۆ خاك و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان به‌دیھێناوه‌و ده‌يھێنن.. به‌ڵام ئه‌مساڵ به ڕه‌چاو كردنی بارودۆخی ناھه‌مواری كوردستانی گه‌وره‌و سه‌دان شه‌ھیدی رێگای رزگاری كورد‌و كوردستان و ده‌یان دایك و ھونه‌رمه‌ندو كارمه‌ندو پێشمه‌رگه‌و كه‌سایه‌تی و رێكخراوی نمونه‌یی، ئاله‌مكاته‌داو له‌و سه‌رزه‌مینه‌دا كه كه‌سانی نمونه‌یی ژماره‌یان به‌ره‌و ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان چووه‌و گه‌له‌كه‌مان داوای یه‌كسانی ده‌كات. بۆیه له‌پێناو رێزگرتن و ده‌ربڕینی ھاوخه‌می و ھاوسۆزی و خۆشه‌ویستیمان بۆ گه‌له نمونه‌ییه‌كه‌مان بڕیارماندا كه له‌م بارودۆخه‌دا مه‌راسیمی خه‌ڵاتی بله سازنه‌كه‌ین. خاك - رێكخراوی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure