8/4/2018 11:14 AM

دوای ٣٥ ساڵ سینەماکانی سعودیە دەکەونەوە کار

دوای زیاتر لە ٣٥ ساڵ لە داخستنیان وابڕیارە لە ١٨ی حوزەیرانی ئەمساڵ شاشەی سینەماکانی وڵاتی سعودیە جارێکی تر بکەونەوە کار.

ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی سعودیە ئاماژەیان بەوەکردووە کردنەوەی یەکەم سینەما لە ناوچەی (مەلیك عەبدوڵا) دەبێت لە پایتەختی وڵاتەکە و (پڵنگی ڕەش)یش وەك یەکەم فیلم نمایش دەکرێت.

بەرپرسانی وڵاتەکەش ڕایانگەینادووە، خستنەوەکاری سینەماکان پڕۆژەیەکی ئابوری باش دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بڕی یەك ملیار دۆلار بلیت بفرۆشرێت.

لە ساڵانی حەفتاکاندا لەلایەن پیاوانی باڵادەستی ئیسلامی لە عەرەبستانی سعودیە تەواوی  سینەماکان بەڕووی هاولاتیانی وڵاتەکەدا داخران.

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved