له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری زانستی خۆراك زیانه‌كانی گۆشتی به‌ستوو گۆشتی له‌قوتونراو بۆ سایتی خاك ڕوونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: 1-جۆری ئه‌و گۆشته‌ی ده‌خرێته قوت‌و كه زیاتر گۆشتی سوره، هه‌رگیز جۆری گۆشته‌كه‌ی زۆر باش نیه چونكه ماسولكه‌كانی مل و گۆشتی كه‌للـه‌ی سه‌ری ئاژه‌ڵه‌كه‌ی تێده‌كرێت یاخود لاشه‌ی بێجوو (Fetus) كه له ئاژه‌ڵی ئاوس وه‌رده‌گیرێت و شێوه‌یه‌كی لینجی هه‌یه كه له‌ڕووی سایكۆلۆجیه‌وه قێزه‌ونه. 2-هه‌موو به‌رهه‌مێكی گۆشت كه ده‌كرێته قوتوو ماده پارێزه‌ره‌كانی تێده‌كرێت كه ده‌بێته هۆی جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ ماوه‌یه كی زۆر به‌كاریبهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی بازدان (mutation) له پێكهاته‌ی كرومۆسۆمه‌كانی له‌ش و كاریگه‌ری نه‌خوازراو بۆ سه‌ر نه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته‌سه‌ر ئافره‌تی دووگیان و خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نه‌خۆش. 3-گۆشتی به‌ستوو له‌كاتی توانه‌وه‌ی و جارێكی‌تر به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له به‌ها خۆراكیه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات. 4-گۆشتی ماسی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشه چه‌وری و ئۆمێگا3 كه سودی زۆری بۆ جه‌سته هه‌یه له‌كاتی له‌قوتوكردن ئه‌م ترشه چه‌وریه‌ی لێده‌رده‌كرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure