د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆ پێدانی خواردن به منداڵی 2 مانگ بۆ 12 مانگ، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌م زانیاریانه‌مان هه‌بێت: 1- خواردنی منداڵ ده‌بێت به بڕێكی كه‌م ده‌ستپێبكه‌ین و ورده ورده بڕه‌كه‌ی زیادبكه‌ین. 2- نابێت له‌یه‌ك كاتدا به چه‌ند جۆره خواردنێك ده‌ستپێبكه‌ین، سه‌ره‌تا به یه‌ك خواردن ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ 4-7 رۆژ گه‌ر خواردنه‌كه‌ی پێكه‌وت و هه‌ستاری پێنه‌بوو ئه‌وا جۆرێكی تری خۆراكی بۆ زیاد ده‌كه‌ین بۆ 4-7 رۆژ گه‌ر پێی هه‌ستیار بوو یان هه‌ستتكرد ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وجۆره خۆراكه‌ی مه‌ده‌رێ، به‌وشێوه‌یه جۆری خواردنی بۆ زیاد ده‌كه‌یت هه‌تا خواردنه‌كه‌ی ده‌بێته هه‌مه‌جۆر. 3- پێویسته خواردنه‌كان فرێش و تازه بن. 4- ئه‌گه‌ر هه‌ستمانكرد خواردنێك له سه‌ره‌تادا ره‌تده‌كاته‌وه ده‌بێت زیادكردنی ئه‌مجۆره خواردنه دوابخه‌ین. 5- ئه‌گه‌ر هه‌ستمانكرد هه‌ستیاره به خواردنێك ده‌بێت پێینه‌ده‌ین. (نیشانه‌كای هه‌ستیاری: هێڵنج و رشانه‌وه، سكچوون، سوربوونه‌وه‌ی پێست). 6- پێویسته خواردنه‌كه بكرێت به‌شێوه‌ی شۆربا پاشان به كه‌وچكی بچووك پێیبدرێت. 7- نابێ تا ته‌مه‌نی ساڵ خوێ بكرێته خواردنی منداڵ. 8- ئه‌گه‌ر شیر خواردنی منداڵه‌كه كه‌مببێته‌وه حاڵه‌تێكی ئاساییه چونكه له‌بری ئه‌و بڕه شیره خواردن ده‌خوات. 9- میوه به عه‌ساره ده‌بێت بكرێت به شه‌ربه‌ت تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ده‌توانێت قه‌پی لێبگرێت و بیجوێت و قوتی بدات. 10- سه‌وزه‌و بابه‌ته‌كانی سه‌وزه ده‌بێت جوان بكوڵێ ئینجا بهاڕێ تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی منداڵه‌كه ده‌توانێت قه‌پ بگرێت و بیجوێت و قوتی بدات. 11- ده‌بێت به دانیشتنه‌وه خواردن بدرێت به منداڵ. منداڵ له‌دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا چۆن خۆراكی پێبدرێت؟ د.پشده‌ر وتی: هه‌تا ته‌مه‌نی 8 مانگی رۆژانه یه‌ك ژه‌م خواردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژه‌م شه‌ربه‌تی میوه، له 8 بۆ 10 مانگییه‌وه بیكه به دوو ژه‌م خواردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژه‌م میوه. هه‌ر ژه‌مه‌ی ئه‌وه‌نه‌ی بده‌رێ كه خواردی واتا كه تێربوو زۆری لێمه‌كه تا بخوات. گه‌ر داوای ژه‌می تری خواردنی كرد ئاسایه بیده‌رێ. له ته‌مه‌نی ٦ مانگی‌دا (كه ته‌مه‌نی منداڵ بوو به 6 مانگ) پێویسته به شۆربای برنج ده‌ستپێبكه‌یت (برنجی هاڕاو)، گه‌ر پێیكه‌وت شۆربای بۆ دروستبكه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خواردن و میوه ده‌توانیت له‌گه‌ڵ برنج تێكه‌ڵی بكه‌یت، ده‌توانیا سریلاكی برنجی بۆ به‌كاربهێنیت. له ته‌مه‌نی 7 مانگی‌دا مریشك زیاد ده‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووك. له ته‌مه‌نی 8 مانگی‌دا گۆشتی سوور زیاد ده‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به پارچه‌ی بچووك، هه‌روه‌ها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌شی ده‌توانرێت پێیبدرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه تا 1 ساڵ نابێت بدرێت به منداڵ، كاسته‌ریش ده‌توانرێت پێیبدرێت به‌مه‌رجێك شه‌كری تێنه‌كرێت. له‌دوای ته‌مه‌نی 10 مانگیه‌وه ده‌توانیت خواردنی ئاسایی زیادبكه‌یت به‌ڵام هه‌رجاره‌و خواردنێك پاش دڵنیابوون له نه‌بوونی هه‌ستیاری پێی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure