سابوونی ره‌قی كه پێكهاته‌كه‌ی زۆربه‌ی سروشتیه‌و گه‌لێك سوودی بۆ پێست و قژ هه‌یه‌و پسپۆڕانی ته‌ندروستی و جوانكاری جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌كه‌نه‌وه، به‌پێی رێنمایی د.سۆران محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی گشتی به‌كارهێنانی سابوونی ره‌قی ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه: 1-خانه‌كانی پێست ده‌بوژێنێته‌وه‌و گه‌نجتری ده‌كاته‌وه‌و پرۆسه‌ی چرچبوونی پێست دواده‌خات. 2-تاڵه قژه‌كان به‌هێزده‌كات و خانه‌كانی ده‌بوژێنێته‌وه‌و رێگری له قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌كات. 3-پێستی جه‌سته له‌بۆنی ناخۆش رزگارده‌كات و خانه‌كانی پێست ده‌كاته‌وه‌و به‌مه‌ش پرۆسه‌ی عاره‌قكردنه‌وه‌و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر له‌پێسته‌وه ئاسان ده‌بێت. 4-پێست توشی هه‌ستیارو حه‌ساسیه‌ت ناكات و ئه‌و ناوچانه‌ی پێست توشی ره‌شبوون ده‌بنه‌وه له‌م گرفته رزگارده‌كات. 5-بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه به‌سووده‌و رێگری له دروستبوونی ده‌كات. 6-بۆ كرێشی قژ به‌سووده‌و چاره‌سه‌ری ده‌كات. 7-ناهێڵێت قژ توشی سپی بوون بێت و پیربوونی ناواده‌ی قژ كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure