9/4/2018 09:07 AM

بەوێنە..ساڵیادی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد

لە ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دا، هاوسەرو خانەوادەكەی سەردانی گۆری كۆچكردویان كردو تاجەگوڵینەیان لەسەر گڵكۆكەی دانا.

ڕۆژى 8ی نیسانی 2018، ساڵیادی كۆچی دوای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەدارو خەباتگێڕو نوسەری ناسراوی گەلەكەمان، خانەوانەكەشی لە 18یەمین ساڵیادی كۆچەكەیدا لە سلێمانی سەردانی گۆڕستانی سەلیم بەگیان كردو تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دانا.

لەو سەردانەدا گەلاوێژخان هاوسەرو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كچی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدو بەشێكی دیكە لە ئەندامانی خانەوادەی كۆچكردو ئامادەبوون.

مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەدارو مافپەروەرو خەباتگێڕو نوسەری ناوداری گەلەكەمان دوای زیاتر لە نیو سەدە لە خەبات و تێكۆشان لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد، ئێوارەی 8ی نیسانی ساڵی 2000 لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كۆچی دوایی كردو لە ڕێورەسمێكی شایستەی جەماوەریشدا تەرمەكەی هێنرایەوە سلێمانی و لەزێدی خۆی بەخاكسپێردرا.

خاك













زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved