9/4/2018 09:15 AM

زۆربوونی مووی نەخوازراو

بوونی موو کاریگەریەکی سایکولوجی خراپ و کاریگەری لەسەر جوانی ئافرەت هەیە ،ئەمجۆرە مووانە ڕەنگی ڕەش و شێوازێکی ڕەق نزیک لە شێوازی مووی پیاوان هەیە، لە جەستەی ئافرەت دەردەچێ بەتایبەتی لە چەناگە، سەر لێو، بن چەنەگە، لە دەوری گۆی مەمک، لە سک، لە ژوورەوەی ڕان، لە پشت، ئەم حاڵەتە نەخۆشی نییە بەلام نیشانەی نەخۆشییەو تةشى 5-15% ئافرەتان دەبێت بە شێوەی جیاواز.

هۆیەکانی زۆربوونی موو چییەو دەگەڕێتەوە بۆچی؟ د.گزنگ کاکل پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان وتی: نەخۆشی pco o (تكيس المبايض)، ئەوانەی نەخۆشی گلاندی سەر گورچیلە یان هەیە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونی هۆرمۆنی کۆرتیزون، بەرزبوونی هۆرمۆنی تیستوستیرۆن نەخۆشییەکانی گلاندی نوخامی، بەرزبوونی هۆرمۆنی شیر.
هەندێک جۆرە دەرمان وەک ئەو دەرمانانەی بەکاردێن بۆ رێککردنی سووری مانگانەو هەندێک جۆرە کیسی هێلکدان
و قەڵەوی.

هەروەها وتی: بۆ زانینی ئەم هۆکارانە لەڕێگەی پشکنین لای پسپۆری ئافرەتان پشکنینی جەستەو پشکنینی خوێن یاخود سونار دەبێت.

د.گزنگ چارەسەری ئەم حاڵەتەی ڕوونکردەوەو وتی: زۆرجار پێویست دەکات لیزەر بەکاربێت دوای رێککردنی هۆرمۆنات و رێکبوونی سووری مانگانە، بەلام چارەسەرەکەی درێژخایەنە 6 مانگ یان زیاترە.

خاك - تانيا ئاواره




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved