١/لەكاتی گەرمی خواردنەكەدا هەوڵبدرێت بەزوویی ساردبكرێتەوەو و بخرێتە ناو بەفرگرەوە. ٢/پێویستە گۆشت و ماسی لەبەشی سەرەوەی بەفرگردا دابنرێت، چونكە بەشی سەرەوەی بەفرگر زۆر ساردترە. ٣/بەجێنەهێشتنی خواردنی لێنراو لەپلەی گەرمی ژووردا لە 2 كاتژمێر زیاتر. ٤/نەهێشتنەوەی خواردنی لێنراو لە بەفرگردا لە 2 رۆژ زیاتر. ٦/توێژاڵێ ئەلەمنیۆم بەكاربهێنە بۆ ئەو خۆراكانەی دانەپۆشراون بۆ ئەوەی لە بەكتریا پارێزراو بن. ٧/خواردن لە مەنجەڵی سەرداپۆشراو و داخراودا هەڵبگرە بەمەبەستی پاراستنی لە بەكتریا. ٨/ئەو خۆراكانەی ماددەی ئەسیدیان تێدایە وەك تەماتەو كەلەرم بە كاغەزی ئەلەمنیۆم مەپێچە، چونكە كارلێك دەكات لەگەڵی و خراپ دەبێت. ٩/پێویستە سەوزەو میوە لەبەشی تایبەتی خۆی لەبەشی ژێرەوەی بەفرگر دابنرێت. ١٠/ پلەی ساردی بەفرگر با لە 5 پلە كەمتر نەبێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆراك بكات. خاك - س/خۆپاراستنی تەندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure