كاڵه‌ك میوه‌یه‌كی ئاوداره‌و له‌خێزانی شوتیه، له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ڕوێت و قه‌ده‌كه‌ی زۆر لاوازه‌و ره‌گه‌كه‌شی زۆر كه‌م ده‌چێته ناو خاكه‌وه. به‌دوو شێوه ده‌ڕوێنرێت: له گه‌رمیان به به‌راو و له كوێستان به دێم. كاڵه‌ك میوه‌یه‌كی هاوینه‌یه‌و به‌هۆی كه‌شوهه‌وای له‌باری ده‌وروبه‌ری هێڵی كه‌مه‌ره‌ی جیهانیه‌وه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌چێنرێت. چه‌ندین سوودی هه‌یه، ئه‌وانیش: 1- جگه‌ره‌كێش پێویسته ههﺭگیز ﻭﺍﺯ له ﺧﻮﺍﺭﺩنی ﮐﺎڵه‌ك نه‌هێنێت چونكه بۆ پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان باشه. 2- ﮐﺎڵه‌ك ﺳﻮﺩێكی ﺯۆﺭی هه‌یه بۆ پێست ﻭ له ﮐﺎڵه‌كێكی ﻣﺎﻣﻨﺎﻭهﻧﺪﺍ ﻧﺰیكه‌ی چوﺍﺭ هێنده‌ی ئهﻭ بڕه‌ی له ڤیتامینهﮐﺎنی A ﻭC تێدایه كه‌له‌شی ﻣرۆﭪ له‌ڕۆژێكدﺍ پێویستی پێیه‌تی. 3- یاﺭمه‌تیه‌كی ﺑﺎشی ههﺭﺳﮑﺮﺩﻥ ﺩهﺩﺍﺕ ﻭ ﺧﻮﺍﺭﺩنێكه ﺯﻭﻭ مرۆڤ تێرﺩهﮐﺎﺕ. 4- ﮐﺎڵه‌ك رێژه‌یه‌كی ﺑﺎشی له پۆتاسیۆم تێدایه ﻭ یارمه‌تی رێكخستهﻭه‌ی لێدﺍنی ﺩڵ ﺩهﺩﺍﺕ ﻭ رێژه‌ی ﺋﺎﻭ له جه‌ستهﺩﺍ رێكدهﺧﺎﺕ. 5- ﺋﺎﺳﺎﻧﮑﺎﺭی ﺩهﮐﺎﺕ بۆ ﻧﺎﺭدنی ئۆكسجین بۆ مێشك و یارمه‌تی گه‌شهﮐﺮدنی دهﻣﺎﺭه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مێشكی ﻣﻨﺪﺍڵ ﺩهﺩﺍﺕ. هه‌روه‌ها كاڵه‌ك بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه به‌سووده: سه‌رئێشه‌و په‌ستانی ﺧﻮێن و قه‌ڵه‌وی و رۆماتیزم و هه‌وكردنی ﺟﻮمگهﮐﺎﻥ و ههﻭكردنی جگهﺭو كێشه‌كانی ﻏﺎﺯﺍﺕ له گهﺩهﺩﺍو كه‌مخوێنی. س/ كشتوكاڵ خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure