9/4/2018 10:06 AM

دێربی گەورەی مەدرید بە سودی بەرشەلۆنە كۆتایی هات

لە یارییەكانی هەفتەی 31ی لالیگای ئیسپانی دا هەردوو یانەكەی شاری مەدرید رووبەرووی یەك بونەوە .

ئەم یارییە جیاواز لە یارییەكانی ساڵانی پێشوو بوو چونكە هەردوو یانە لەم وەرزەدا لە پلەكانی دووەم و سێیەمی لالیگا دەبینرێن.

لە گێمی یەكەم دا هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان زۆر دەدا بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ .

لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەم لە خولەكی 53 دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد.

ئەوەندەی پێنەچوو كریزمان لە خولەكی 57 دا توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە بۆ یانەی ئەتلەنتیكو َمەدرید.

هەتا كۆتایی یارییەكە ئەنجامەكە گۆرانكاری بەسەر نەهات و هەردوو یانە بە خاڵێك یاریگایان بەجێهێشت.

ئێستا ئەتلەنتیكۆ مەدرید بە 68 خاڵ لە پلەی دووەمدایەو ریاڵ مەدرید بە 64 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە  یانەی بەرشەلۆنەش بەتەنها پێشەنگی خولەكەی گرتووە بە 79 خاڵ.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved