لەدووتوێی 504لاپەڕەدا رۆمانی (کوڕەی شەیدا و مامۆستاکەی) کە یەکێکە لەنوێترین بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم رۆمانە نووسینی ئەلیف شەفەق-ەو جەلیل کاکەوەیس کردویەتی بەکوردی. ئەلیف شەفەق، وەک زۆربەی کارەکانی لەگەرمەی تێکەڵکردنی کولتوورە جیاوازەکانەوە سەرنجی خوێنەر بەلای دنیای عیرفانیدا وەردەگێڕێت و تەسەلایەکی پێدەبەخشێت. لەم رۆمانەدا سینانی تەلارسازو شاکەس بەدیدگایەکی هۆشمەندانەوە دەیانەوێ مرۆڤ لەبەردەم چارەنووسدا دەستەوسان نەبێت و ئاوەزی خۆی بکاتە پێوەر. لەپاڵ ئەم شاکەسەدا (جیهان) ئەو مێردمنداڵە هندییەی بەفیڵێکی سپییەوە بەپاپۆڕێک دەگاتە پایتەختی عوسمانی و نزیکەی سەدەیەک دەبێتە شایەتحاڵی زەبروزەنگ و کوشتارو خوێنڕشتن و مزگەوت دروستکردنی سێ سوڵتانی یەکە لەدوای یەک، باوک و کوڕ و نەوە.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure