به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی لیبڵه‌كانیه‌وه، له كۆكایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌دا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له كۆگاكانی كۆمپانیای سێڤی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر لیبڵی چاپكراودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ویستی خۆی و بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مادده‌كانی خاوێنكردنه‌وه به‌كاریهێناوه. گۆران قادر وتی: جۆری ئه‌و ماددانه‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت شله‌مه‌نیه‌كانه‌و زیاتر بۆ لابردنی په‌ڵه‌و پیسی سه‌ر كاشی به‌كاردێت، كه بۆنێكی تیژی هه‌یه‌و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی و به‌تایبه‌ت كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌گه‌یه‌نێت. وتیشی: خاوێنكه‌ره‌وه‌كه ناوی (شتاب)ه‌و له بازاڕ به ملخوار ناوده‌برێت كه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه، به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره خاوێنكه‌ره‌وانه زیانبه‌خشه‌و له‌كاتی به‌سه‌رچوونیشی زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت. وتیشی: سه‌رجه‌م لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه خاوێنكه‌ره‌وه‌ی (شتاب) له‌هه‌ر دوكان یان ماركێتێكدا هه‌بێت و بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردابگرن بۆ له‌ناوبردنی. هه‌روه‌ها، ده‌ستكاریكردنی لێبڵی سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كه‌كان و گۆڕینی زانیارییه‌كانی یاخود درێژكردنه‌وه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی سه‌رپێچی و فێڵی بازرگانییه‌و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌رپێچیكار روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی مادده خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی شتابی كۆمپانیای سێڤی_دا گیراوه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له خانمان و كابانی ناوماڵ ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی شتاب ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی ده‌ستكاریكراوه به‌كارینه‌هێنن، خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی تریش به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌كاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت به‌كارینه‌هێنن و له‌وكاته‌شدا (كه‌مامه) ببه‌ستن تا خۆیان له‌زیانه‌كانی بپارێزن. خاک - قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure