لە وەرزی گەرماو هاویندا لەش بە شێوەیەکی گشتی توشی وشکبوونەوە دەبێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لەجاران ئاوی لەشت دەچێتە دەرەوە، چونکە ئارەقێکی زۆر دەکەیتەوە. ئەمەش پێویستی بەوەیە کە بژاردنی بۆ بکرێت و بە ڕێگایەکی نوێ جێگەی ئەو ئاوە بگرێتەوە لە ئەنجامی گەرماوە لە لەش دەڕواتە دەرەوەو وشکی دەکاتەوە. د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست بە خاکی ڕاگەیاند: ١/ یەکێکە لەو ڕێنماییە سەرەکیانە خواردنەوەی برێکی زۆری ئاوە، لەهەمانکاتدا دوورکەوتنەوەیە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە وەک نیسکافەو قاوەو چاو خواردنەوە گازیەکان، چونکە هۆکارێکە بۆ زیاتر وشکبوونەوەو تینوێتی. ٢/ خۆشتن و گەرماوکردن بە ئاوی ساردو کەم گەرم، چونکە ئاوی خۆشتن بە ئاوی گەرم هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی لەش و نەهێشتنی زەیتی سروشتی لەش، جگەلەوەش پزیشک و پسپۆرانی پێست ئاماژە بەوە دەکەن نابێت خۆشتن و گەرماوکردن لە وەرزی هاویندا لە 10 خولەک زیاتر بێت بۆ پاراستنی شێداری پێست. ٣/ بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر زۆر گرنگە پێش چوونە دەرەوە لەماڵ، چونکە تیشکی خۆر کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر پێست و زیاتر وشکیدەکاتەوە، هەربۆیە کاتێک دەچیتەبەر تیشکی خۆر کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنەو نوێی بکەرەوە. ٤/ خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەکان زۆر بەسوودەو لەشت لە وشکبوونەوەی دەپارێزێت، بەڵام هەوڵبدە لەگەڵ هەموو جۆرە شەربەتێکی میوەدا ئاوی لیمۆو نەعنا بەکاربهێنە. ٥/ دوورکەتنەوە لە بەکارهێنانی سابون، چونکە ڕێژەی کیمیایی تێیدا زۆرەو دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، لەبری ئەوە پێکهاتەو پاکەرەوەی تایبەت بە پێست بەکاربهێنە، چونکە ماددەی سیرامیکی تێدایەو پێست لە وشکبوونەوە دەپارێزێت. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure