بونی گرفت لە نینۆکەکاندا بەشێک لەجوانی دەستەکان دەشارێتەوە، ئەمەش هۆکاری دیاریکراوی خۆی هەیە. د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست وتی: 1- نینۆکی ناسک زوو دەشکێت بەھۆی کەم ئاو خواردنەوە، کەمی ڤیتامینی بایۆتین. 2- نینۆکی نەرم و چاڵ (وەکو کەوچک ) بەھۆی کەمی ئاسنەوەیە. 3- بوونی ھێڵەکان بە درێژایی نینۆک نیشانەی پیریە. 4- بوونی ھێڵەکان بەپانی نینۆک یان چاڵی ورد ھۆکارەکەی بەرکەوتنی نینۆکە بەشتی دەرەکی، چاڵ نیشانەی نەخۆشییەکە (تای بەرز، کەمی خۆراک، نەشتەرگەری، سەدەفی) ئەمانە گەشەی نینۆک دوادەخەن. 5- زەردبوونی نینۆک بەھۆی کەمی (ڤیتامین ئی) یان زوو زوو ڕەنگکردنی نینۆک. 6- کەڕووی نینۆک ڕەنگی سەوزو زەرد دەبێت و چڵکن دەردەکەوێت. 7- پەڵەی سپی نینۆک بەھۆی پێکدادانی نینۆک یان کەمی ماددەی زینک. د.توانا وتیشی: ئەو گۆڕانکاریانەی لە نینۆکدا ڕوودەدەن ئاماژەن بۆ نیشانەکانی تری نەخۆشی وەک: 1- دروستبوونی قەوس لە نینۆک واتە نەخۆشی غودە. 2- نینۆکی زەرد، ھەوکردنی بۆری سییەکان ( قەسەبات). 3- نینۆکی شین، گرفتی دڵ، سوڕی خوێن یان سیەکان. 4- نینۆکی سپی، نەخۆشی جگەر. 5- نینۆکی سوری تۆخ، زۆری خوێن، نەخۆشی دڵ. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure