11/4/2018 09:33 AM

هاورده‌كردنی خه‌یار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

حكومه‌تی عیراقی بڕیارێكی له ‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی خانوی پلاستیكی ده‌ركردو ھاورده‌كردنی خه‌یار قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ زاری عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری عه‌لوه‌ی سلێمانی بڵاوویكردۆته‌وه‌ به ‌بڕیارێكی فه‌رمی حكومه‌تی عیراقی به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك ھاورده‌كردنی خه‌یاری بۆ عیراق قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه:‌ ئه‌م بڕیاره‌ بۆ جوتیارانی خانوی پلاستیكی زۆر گرنگه‌و ده‌بێته‌ ھۆكارێكی باش بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕی جوتیارانی خه‌یاری خانوی پلاستیكی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مه‌كانیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ساڵانه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستاندا جوتیاران به‌رھه‌مێكی زۆی خه‌یار به‌رھه‌مده‌ھێنن به‌شی ناوخۆی كوردستان ده‌كات به‌زیاده‌وه‌.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved