مزره‌سێو یه‌كێكه له میوه به‌هاریه‌كان، جگه‌له‌وه‌ى میوه‌یه‌كى خۆشه چه‌ندین سوودى ته‌ندروستيشى هه‌یه چونكه پێكهاته‌ى خۆراكیه‌كه‌ى بریتيیه له (ڤیتامین و كانزاو پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیزو ئاسن و ڕیشاڵ و ئاو). سووده‌كانى: 1- جگه‌ر ده‌پارێزێت له ژه‌هراوى بوون. 2- كۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌كات. 3- مه‌ترسى توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی و شه‌كرە كه‌مده‌كاته‌وه. 4- له‌ش ده‌پارێزێت له ئازارى ڕۆماتیزم و هه‌وكردنى جومگه. 5- پارێزگارى ده‌كات له جوانى و ته‌ندروستى پێست، چونكه ڕێژه‌یه‌كى زۆر كۆلاجین و ڤیتامینى گرنگى تێدایه. 6- نه‌خۆشیه‌كانى ڕه‌بۆو هه‌ستیارى و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى كه‌مده‌كاته‌وه. 7- جوانى و ته‌ندروستى قژ به‌هێزده‌كات و ڕێگرى ده‌كات له سووتانى قژ، چونكه ڕێژه‌یه‌كى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه. 8- پارێزگارى ده‌كات له ته‌ندروستى ئێسك و گه‌شه‌كردنى. 9- هه‌رس ئاسان ده‌كات چونكه ڕێژه‌یه‌كى زۆر مادده‌ى ڕیشاڵى تێدایه. 10- به‌سووده بۆ ته‌ندروستى دایكانى دووگیان و كۆرپه‌له چونكه ماسولكه‌و ئێسك به‌هێزده‌كات. 11- شه‌كر له خوێندا ڕێكده‌خات. 12- سوڕى خوێنى دڵ به‌هێزده‌كات و فشارى خوێن ڕێكده‌خات چونكه ڕێژه‌یه‌كى زۆر پۆتاسیۆمى تێدایه. 13- پارێزگارى ده‌كات له ته‌ندروستى ده‌م و ددان چونكه ڕێژیه‌كى زۆر مادده‌ى ڕیشاڵى تێدایه كه ناهێڵێت ده‌م وشكبێته‌وه‌و دژه به‌كتریایه. خاك - س/ کشتوکاڵ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure