11/4/2018 03:26 PM

كۆنفڕانسی (لێكۆلێنەوەی بەراوردكاری لە نێوان زمانی كوردی و زمانی عەرەبی)دا

ژینۆ عەبدوڵلا*

 بۆ یە كە مجار لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا یە كەمین كۆنفرانسی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عیراق بۆ زمانی كوردی و عەرەبی بەڕێوەدەچێت.
بەدروشمی:((لێكۆڵینەوەی زمانەوانی وەك ڕایەڵەی نێوان زمانی كوردی و زمانی عەرەبی))، داو بە چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و زانكۆی بەغداد- كۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشد- بەشی زمانی كوردی و زانكۆی سلێمانی- كۆلێژی زمان-بەشی زمانی كوردی و وەزاروتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق- ڕێكخراوی زمانەوانی عێراق، بڕیارە (15 و 16/ 7/ 2018). لە زانكۆی سلێمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كۆنفرانسی كە بەڕێوە بچێت. 

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی دامەزراوە ئەكادیمییەكان بۆ چەسپاندنی بنەمای برایەتی و پەیوەندنی زانستی لە نێوان توێژەرانی زمان و ئەدەبی كوردی و زمان و ئەدەبی عەرەبی لە ڕێگەی كۆڕ و كۆڕبەندە زانستی و ئەكادیمییەكانەوە، هەرچوار لایەنی (بەشی كوردی/ كۆلێژی پەرەوەودەی ئیبن ڕوشد، لە زانكۆی بەغداد) و (بەشی زمانی كوردی/ كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی) و (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان) و (وەزارەتی خوێ،دنی باڵا و توێژنەوەی زانستی عێراق/ ڕێكخراوی زمانەوانانی عێراق)، ڕێككەوتن لە سەر ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی هاوبەشی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (( لێكۆلێنەوەی بەراوردكاری لە نێوان زمانی كوردی و زمانی عەرەبی)). 
ئەنجامدانی ئەم كۆنفڕانسە هەنگاوێكی گرنگە بۆ چالاككردنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و ئەكادیمییانەن بەو پێیەی زمان لە خۆیدا یەكێكە لە نمایندەكانی پێناسی نەتەوەیی و نیشتمانی. ئەمە جگە لە واڵاكردنی چەندین دەروازەی نوێی لێكۆڵینەوە لە سەر هەردوو زمانەكە و بەخشینی ژمارەیەك لێكۆڵینەوەی ڕەسەن بە زمانەوانی كوردی و عەرەبی بە هاوبەشی توێژەرانی پسپۆڕ لە بواری زمان و ئەدەبی كوردی و عەرەبی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، كە بۆ یەكەمجارە لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق ئەمجۆرە كۆنفڕانسە ئەنجام بدرێت. و كۆتا وادە بۆ وەرگرتنی سەرجەمی لێكۆڵینەوەكە: ڕۆژی (سێ‌ شەممە)، ڕێككەوتی (15/5/2018)، دە بێت.هاوكات زانكۆی بەغداد/ كۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشد ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤاری (الاستاژ) بۆ بڵاوكردنەوەی لێكۆڵینەوە قبوڵكراوەكانی كۆنفڕانسەكە تەرخان دەكات.
دەربارەی ئامانجەكانی كۆنفڕانس، پ.ی.د. كاروان عومەر قادر سەرۆكی بەشی كوردی لە كۆلێژی زمان زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانج لە م كۆنفرانسە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان توێژەران لە لایەك و پەیوەندی نێوان بەشە زانستییەكانی پەیوەست بە لێكۆڵینەوەی زمانەوانی و ئەدەبی لە هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی لە لایەكی تر. هەروەها درێژكردنەوە و بەردەوامیدان بە ڕەهەندی هاوكاری و پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی لە نێوان توێژەران.هەروەها بەكاربردنی ڕێبازی لێكۆڵینەوەی زمانەوانی بەراوردكاری و ئەدەبی بەراوردكاری بۆ مەبەستی فێركردنی زمانی كوردی و زمانی عەرەبی بۆ ئاخێوەرانی هەردوو زمانەكە و ئەو كەسانەش، كە وەك زمانی دووەم مەبەستییانە فێری ئەم دوو زمانە ببن.لە گەڵ نواندن و خستنەڕووی جیاوازی و لێكچوونی فۆنۆلۆژی و مۆرفۆلۆژی و ڕستەسازی و واتاسازیی و پڕاگماتیكی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.دواخاڵیش بەشداری پێكردنی هەوڵ و لێكۆڵینەوەی زمانەوانی هەرێم و عێراق لە نێوەندە زانستی و ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكاندا بە سوود وەرگرتن لە ڕێبازی لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری.
سەبارەت بە بڕگە و تەوەرەكانی كۆنفڕانیش، پ.د.عەبدولقادر حەمەئەمین، ڕاگری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، تەوەرەكان ئەم خاڵانە لە خۆ دە گرێت:
1.لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری لە ئاستی دەنگسازی (فۆنەتیك و فۆنۆلۆژی) لە نیوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
2.لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری مۆرفۆلۆژی و ڕستەسازی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
3.لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری واتاسازسی و پڕاگماتیكی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
4.لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری لە سەر  كاریگەری و كاردانەوە لە نیوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
5.گەشەدان بە هۆكارەكانی فێربوون و فێركردن لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
6.لێكۆڵینەوەی بەراوردكاری وشەدانی و فەرهەنگی ئاوەزیی لە نێوان هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
7.ئارێشە و گرفتی فرەزاراوەیی لە هەردوو زمانی كوردی و زمانی عەرەبی.
8.لێكۆڵینەوەی دەقی ئەدەبی، كە چ بە زمانی كوردی چ بە زمانی عەرەبی نوسراون.
هاوپەیوەند بەو باسەوە دەربارەی مەرجەكانی بەشداریكردنی لێكۆڵینەوە لە كۆنفڕانس، پ.ی.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج ڕوونیكردەوە گرنگترین مە رجە كان بریتین لە:
1.پێویستە لێكۆڵینەوەكە پەیوەست بێت بە مەرجە دیاریكراوەكانی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زانستی و ئەكادیمی.
2.پێویستە لێكۆڵینەوەكە لە سەر یەكێك یان زیاتر لە بڕگە و تەوەرەكانی كۆنفڕانسەكە بێت.
3.لێكۆڵینەوەكان هەڵسەنگاندنی زانستییان بۆ ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی قبوڵكردن یان ڕەتكردنەوەیان.
4.پێویستە لێكۆڵینەوەكان بە یەكێك لە زمانەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی، زمانی ئێنگلیزی) نوسرابێت.
5.پێویستە هەر لێكۆڵینەوەیەك پوختەیەكی بە هەر سێ‌ زمانی (كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) تێدا بێت.
6.پێویستە لە لاپەڕەی یەكەمی لێكۆڵینەوەكە ناوی سیانی توێژەر و پسپۆڕی ورد و ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی لە سەر بنوسرێت و لێكۆڵەر لەگەل لێكۆڵینەوەیەكەیدا پوختەی ژباننامەی خۆی هاوپێچ بكات.
7.پێویستە لێكۆڵینەوەكە لە سەر پەڕەی (A4)چاپ بكرێت.
8.لە بەر ئەوەی لێكۆڵینەوە قبوڵكراوەكان لە ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤاری (الاستاژ)ی زانكۆی بەغداد بڵاو دەكرێتەوە، بۆیە دەبێت لێكۆڵەر لە چاپكردنی لێكۆڵینەوەكەیدا پەیوەست بێت بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەو گۆڤارەوە. 
هاوكات پ.د. محەمەد دلێر ئەمین محمەد، سەرۆكی لیژنەی زانستی كۆنفرانس باسی لەوەكرد هەر وەك بڕیاریش درا لە میانەی بەڕیوەچوونی كۆنفرانسدا ئەم چالاكیانە ئەنجامبدرێت:
1.بەخشینی كۆمەڵێك سەرچاوەی زمانەوانی و ئەدەبی كوردی بە بەشی زمانی كوردی/ كۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشدی زانكۆی بەغداد لە لایەن كۆلێژی زمانەوە.
2.هەوڵدان بۆ میوانداریكردنی چەند خوێندكارێكی بەشی زمانی كوردی/ كۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشدی زانكۆی بەغداد لە بەشی زمانی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی.
3.بەخشین و سوود بینین لە كتێبخانەی ئەلیكترۆنی بەشی زمانی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی بەشی زمانی كوردی/ كۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشدی زانكۆی بەغداد.
4.هەوڵدان بۆ ڕێكخستنی سەردانیكردنی مامۆستایانی بەشی زمانی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی وەك مامۆستای وانەبێژ یان وەك مامۆستای سەردانیكەر بۆ گوتنەوەی وانە لە بەشی زمانی كوردی/ كۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشدی زانكۆی بەغداد.
*مامۆستای زانكۆو ئەندامی لیژنەی ڕاگە یاندنی كۆنفرانس.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved