12/4/2018 09:10 AM

گوڵ و نەمام پەپێی وەرزو چۆنێتی پاراستنیان

هەردی شێخ نسرەدین خاوەنی شەتڵگەو شارەزا لەڕووەک و نەمامدا وتی: گوڵە وەرزیيەکان دوو جۆرن، زستانەکان بە تۆو زیاد دەکرێت و لە بەهارو هاویندا گەشە دەکەن، جۆرەکەی تریان هاوینەن لە مانگی 3دا دەست بە گەشە دەکەن و تا پایزێکی درەنگ دەمێننەوە، جۆرێکی تریش هەیە (سەلک)ە وەک نێرگز کە نیشتمانی سەرەکی هۆڵەندایەو ئەمانە بە سەلکی دێن و لە مانگی 10 تا مانگی 1 دەست بە چاندنی دەکرێت و دواتر گەشەکردنیان دەستپێدەکات وەک (هەیاسن، نێرگز، سونبول...) ئەم گوڵانە مانەوەیان کەمە بەڵام بەهۆی ئەوەی سەلکن لەهەمان ساڵدا جاریکیتر گەشەدەکەنەوە.

هەروەها ڕووەکە بەتەمەنەکانیش لە بەهارەوە تا پایز دەمێننەوە وەك (مێخکی چینی، دەمەشیر، گەزانیا، پاتۆنیا...)، دەوەنیەکانیش وەک (شمشاد، لینگسترۆم...) کە هەمیشە دەمێننەوە.

بۆ پاراستن و جوانی مانەوەی گوڵەکان ئەم ڕووەکناسە دەڵێت:
1- پێویستە خۆراک و دەرمانی تایبەت بۆ چارەسەرکردن و بەهێزکردنی ڕووەکەکان دابنرێت کەهەر ڕووەکێک پێوسیتی بە 10 ماددە هەیە، سێ لەو ماددانە کە زۆرگرنگن بە MPK ناسراون.
2- ئاودانی زۆر گوڵ و نەمامەکان لەناودەبات تا کەمتر ئاوبدرێت باشترە.
3- شوێنی گوڵەکە بەپێی جۆرەکەی بێت نەک حەزی ئێمە، هەندێ لە ڕووەکەکان لەبەر ڕۆشنایی زۆر یاخود شوێنی تاریک لەناو دەچن بۆیە دەبێت لە شوێنی گونجاو دابنرێت.
4- ئاڵوگۆڕ بە گڵەکان بکرێت و ئينجانەکانیان بگۆڕدرێت و سەماد بکرێن بەڕێژەیەکی دیاریکراو.
5- پێویستە بەدووربن لەوجۆرە گوڵانەی ئایۆن و تیشکی زیانبەخش بڵاودەکەنەوەو ئەوجۆرە گوڵانە بەکاربهێنرێت وەک صبارو عساریات کە تیشکی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکتۆنیەکان لەخۆدەگرن.


خاک - تانیا ئاوارە







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved