12/4/2018 09:19 AM

هەڵەکانی شانەکردنی قژ

شانەکردنی قژ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان، چونکە جوڵەی بەردەوام یارمەتی زەیتی سروشتی قژ دەدات بە شێوەیەکی یەکسان دابەشبێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات لە بێخی سەردا، هەڵە بەکارهێنانی شانەو داهێنانی قژ مەترسی هەیە بۆ جوانی و تەندروستی قژ تێکدەدات.

بەپێی ڕێنماییەکانی د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی پێست گرنگە خانمان ڕۆژانە قژیان دابهێنن بۆ ماوەی یەک خولەک ئێواران و بەیانیان یان هەردووکی، بەم شێوازە:

1- ڕێگای دروست ئەوەیە سەرت ڕاست ڕابگریت و ڕووبکەرە ئاوێنەکە و ڕێک بوەستە، پاشان قژەکەت دابەشبکە بە یەکسانی و هێواشی قژەکەت دابهێنە، بەڵام سەرەتا ئاڵۆزکاویەکان خوارەوە بۆ ئەوەی قژەکەت نەپچڕێت، کە ئاڵۆزکاوی نەما پاشان دایبهێنە لە سەرەوە بۆ خوارەوە.
2- یەکێکیتر لە خاڵە گرنگەکان بوونی شانەی گونجاوە، بەتایبەت شانەی دانە فراوان و باش.
3- خانمانی قژلول باشترە شانەی بچوک و خڕ بەکاربهێنن، یان پەنجەکانیان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی قژەکە دابهێنن، بەڵام شانەی تایبەت بە قژی لول هەیە ئەگەر ئەوەت دەستبکەوێت باشترە.
4- خانمانی قژ کورت، پێویستە زیاتر گرنگی بە شانەی بچوک و ورد بدەن.
5- پێویستە شانەکەت هەموو هەفتەیەک بە ئاو و سابون بشۆیت.
6- واز لە هەموو ئەو شانانە بهێن کە کانزای تێدا بەکارهێنراوە لە دروستکردنیدا، چونکە هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی قژە، بەهەمانشێوە پلاستیکیش زیانی هەیەو دەبێتە هۆی بژبوونەوە.
7- ئەگەر ئامێری وشککردنەوەو خاوکردنەوەو جۆرەکانیت بەکارهێنا، باشترە گونجاوترینیان بەکاربهێنیت، بەتایبەتی ئامێری هەوای گەرم دەبێت 20سم لە قژەکەتەوە دووربێت.
8- ئەگەر کاتت زۆر نییە بۆ داهێنانی قژت هەوڵبدە ستایلێکی ئاسان هەڵبژێریت لەگەڵ شێوەی ڕووخسارت بگونجێت، پاشان بۆ داهێنان توشی کێشەت نەکات، بێگومان بەپێی جۆری قژەکەت لول یان خاو.


خاک - تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved