شانەکردنی قژ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان، چونکە جوڵەی بەردەوام یارمەتی زەیتی سروشتی قژ دەدات بە شێوەیەکی یەکسان دابەشبێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات لە بێخی سەردا، هەڵە بەکارهێنانی شانەو داهێنانی قژ مەترسی هەیە بۆ جوانی و تەندروستی قژ تێکدەدات. بەپێی ڕێنماییەکانی د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی پێست گرنگە خانمان ڕۆژانە قژیان دابهێنن بۆ ماوەی یەک خولەک ئێواران و بەیانیان یان هەردووکی، بەم شێوازە: 1- ڕێگای دروست ئەوەیە سەرت ڕاست ڕابگریت و ڕووبکەرە ئاوێنەکە و ڕێک بوەستە، پاشان قژەکەت دابەشبکە بە یەکسانی و هێواشی قژەکەت دابهێنە، بەڵام سەرەتا ئاڵۆزکاویەکان خوارەوە بۆ ئەوەی قژەکەت نەپچڕێت، کە ئاڵۆزکاوی نەما پاشان دایبهێنە لە سەرەوە بۆ خوارەوە. 2- یەکێکیتر لە خاڵە گرنگەکان بوونی شانەی گونجاوە، بەتایبەت شانەی دانە فراوان و باش. 3- خانمانی قژلول باشترە شانەی بچوک و خڕ بەکاربهێنن، یان پەنجەکانیان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی قژەکە دابهێنن، بەڵام شانەی تایبەت بە قژی لول هەیە ئەگەر ئەوەت دەستبکەوێت باشترە. 4- خانمانی قژ کورت، پێویستە زیاتر گرنگی بە شانەی بچوک و ورد بدەن. 5- پێویستە شانەکەت هەموو هەفتەیەک بە ئاو و سابون بشۆیت. 6- واز لە هەموو ئەو شانانە بهێن کە کانزای تێدا بەکارهێنراوە لە دروستکردنیدا، چونکە هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی قژە، بەهەمانشێوە پلاستیکیش زیانی هەیەو دەبێتە هۆی بژبوونەوە. 7- ئەگەر ئامێری وشککردنەوەو خاوکردنەوەو جۆرەکانیت بەکارهێنا، باشترە گونجاوترینیان بەکاربهێنیت، بەتایبەتی ئامێری هەوای گەرم دەبێت 20سم لە قژەکەتەوە دووربێت. 8- ئەگەر کاتت زۆر نییە بۆ داهێنانی قژت هەوڵبدە ستایلێکی ئاسان هەڵبژێریت لەگەڵ شێوەی ڕووخسارت بگونجێت، پاشان بۆ داهێنان توشی کێشەت نەکات، بێگومان بەپێی جۆری قژەکەت لول یان خاو. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure