فیلمی سینه‌مایی سه‌فه‌ر له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی، سینه‌ماکاری عراقی له به‌شی ده‌رکه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌چێته سه‌ر په‌رده. به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، فیلمی سینه‌مایی (سه‌فه‌ر) له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی و به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی وڵاتانی عیراق، که‌نه‌دا، ئینگلته‌را، فه‌ه‌نسا، قه‌ته رو هۆڵه‌ندا، له‌به‌شی ده‌رکه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌چێته سه‌ر په‌رده. ئه‌م فیلمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئاسیایی له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رکابه‌ری ده‌کات و به‌پێی دوایین به‌رنامه داڕێژییه‌کان، محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی به هاوڕێیه‌تی دوو ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م فیلمه له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بن. له فیلمی سه‌فه‌ر به‌دوای چیرۆکی که‌سێک به‌ناوی سارا ده‌که‌وین که له به‌ره‌به‌ری ئه‌نجامدانی کارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودایه که روبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی پێشبینی نه‌کراوی سه‌یروسه‌مه‌ره، ده‌رفه‌تی تێڕوانینی ئه‌گه‌ری ده‌ره‌نجامه‌کانی کرده‌وه تێکده‌رانه‌که‌ی بۆ ئه‌و پێکده‌هێنێت. درامی تره‌یله‌ری 82 خوله‌کی سه‌فه‌ر چواره‌مین فیلمی چیرۆکی بڵیندی محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجییه که سێ فیلمی به‌ڵگه‌یی بڵیندیش له کارنامه‌که‌یدا ده‌بینرێت. سه‌فه‌ر که به‌بودجه‌یه‌کی یه‌ک میلیۆن دۆلاری به‌رهه‌مهێنراوه، له یه‌که‌مین نمایش‌کردنی خۆیدا له ساڵی 2017 له به‌شی سینه‌مای هاوچه‌رخی جیهان له چله‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی تۆرێنتۆ له وڵاتی که‌نه‌دا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی له ساڵی 1978ی زایینی له شاری به‌غدا له‌دایکبوو. ئه‌و که به‌رهه‌مهێنه‌رو ده‌رهێنه‌ره له به‌شی فیلمسازیدا له له‌نده‌ن خوێندنی ته‌واوکرد. ئه‌و له‌به‌ر فیلمه‌کانی خه‌ونه‌کان ساڵی 2006، یه‌که‌مین فیلمی بڵیند، کوڕی بابل ساڵی 2009 و لیمه‌کانی بابل ساڵی 2013 زیاتر له فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی ده‌ناسرێت. محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی چالاکییه سینه‌ماییه‌کانی وه‌ك وێنه‌گری سینه‌ماو له ساڵی 2003ی زایینی به کورته‌فیلمی "ژماره 438" ده‌ستپێکردو بێجگه له‌وانه، کاری مۆنتاژکردنی فیلمیشی له‌ئه‌ستۆدایه. ئه‌لده‌ڕاجی که تا ئه‌مڕۆ به‌فیلمه‌کانی بۆ فێستیڤاڵه جۆراوجۆر‌و پڕبایخه‌کانی جیهان، له‌وانه؛ به‌رلین، کارلۆویواری، وه‌رشۆ، ساندێنس، ترایبکا، رۆتێردام، سیاتێل، ئێدینبرۆ، شه‌وه ڕه‌شه‌کانی تالین، سکرین ئاسیا پاسیفیک، ئیستانبول، قاهیره، برۆکلین و چه‌ندانی دیکه ئاماده‌بووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراوجۆریشی به‌ده‌ستهێناوه، پێشتریش له ساڵی 2011ی زایینی به کوڕی بابل بۆ وڵاتی ئێران و فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر هاتبوو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure