12/4/2018 10:00 AM

ریاڵ مەدرید بە زەحمەت خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ

لە یارییەكانی  چارەكی كۆتایی یانە پالە‌َوانەكان ولە یاری گەرانەوە یانەی ریاڵ مەدرید پێشوازی لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كرد.

ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری پێشودا بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنابوو بۆیە لەم یارییەدا بەشێوەیەكی بەرگری دەستی بەیاری كرد  لە خولەكی 2 دا مازۆكیج یەكەم گۆڵی بۆیۆڤی تۆماركرد پاشان لە خولەكی 37 دا هەمان یاریزان ئەنجامەكەی گۆری كاتێك دووەم گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

لە گێمی دووەمدا لەخولەكی 61 دا ماتودی سێیەم گۆَڵی بۆ یۆڤی تۆماركرد بەڵام پێش تەواوو بونی یارییەكە بە خولەكێك دادوەر لێدانێكی سزای بۆ ریال َمەرید ئەژماركردو رۆناڵدۆ توانی سەركەوتوانە جێ بەجێ بكات .

بەكۆی ئەنجامی دوو یارییەكە ریاڵ مەدرید توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو وەیانەی یۆڤی ماڵئاوایی كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved