ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنجی ئه‌ده‌بی ناتوانێت بگاته دامانی ره‌خنه‌ی قووڵ‌و جدی، به‌ڵام سه‌رنجی ئه‌ده‌بی مادام له واقیعدا هه‌یه‌و هی خوێنه‌ر یان وه‌رگری ده‌قی ئه‌ده‌بییه. ئه‌وا هه‌رچۆنێك بێت ره‌وایی گوتن‌و ده‌ربڕینی هه‌یه. ده‌ق كه ده‌نووسرێ له پێشدا هی چێژی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، دوایی كه ده‌خوێنرێته‌وه ده‌بێته هی خوێنه‌ر، به‌مانای ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری وه‌رگر مانا‌و پله‌ی چێژلێوه‌رگرتنی ده‌داتێ. له نێوان ده‌ق‌و خوێنه‌ردا ره‌خنه‌گرێكی جددی هه‌یه كه یارمه‌تی ده‌قخوێن‌و ده‌قنووس ده‌دات لێك حاڵی بن، به‌ڵام ره‌خنه‌گر نابێته جێگره‌وه‌ی خوێنه‌ری خاوه‌ن سه‌رنج. لێره وه‌ك خاوه‌نی سه‌رنج نه‌ك ره‌خنه‌گر، چه‌ند سه‌رنجێكی ئه‌ده‌بی ده‌رده‌بڕم. كه سه‌رنج له پێشه‌كی تاریك‌و روون-ی مامۆستا هێمن ده‌ده‌ی، یان كه نووسراوه‌كان‌و پێشه‌كییه‌كانی وه‌كو پاشه‌ڕۆو چیرۆك‌و ده‌قه‌كانی تری ده‌بینیت، ئه‌وه بۆ هێمن ده‌سه‌لمێنی كه په‌خشان‌و نووسینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای شیعریشی جوان‌و به‌نرخن، نازانم له كوێ، یان لای كێ خوێندوومانه‌ته‌وه كه په‌خشانی هێمن شان له شانی شیعری ده‌دات. له كوێ‌و بۆ كوێ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی جوان به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی تاریك‌و روونی ژیانی هێمنمان بۆ ئاشكرا ده‌كات. خوێنه‌ر له‌و كاتانه‌دا هه‌ر ئه‌و قسه‌یه ده‌ڵێ كه هێمن خۆی له زاری شه‌هید قازی محه‌مه‌ده‌وه وتوویه‌تی: بریا زۆری وامان هه‌با. بریا هه‌ر هێمن خۆی پێشه‌كی تری زۆری نووسیبا‌و به‌شێكی زیاتری وزه‌و ئه‌ندێشه‌ی خۆی بۆ نووسین ته‌رخان كردبا. كه ئه‌و نووسراوه جوان‌و به چێژانه ده‌بینین، ده‌زانین كه هێمن چاكی كردووه شاعیره، چونكه شیعری به‌رزی بۆ وتووین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌زانین كه شیعر‌و قافیه‌و گوشینی ئه‌ندێشه به جۆرێك له شێوه‌ی شیعردا خۆی بنوێنێ چ هێمنێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له ده‌ست ده‌رهێناوین. هێمنی شاعیر به‌و هه‌موو ده‌قه جوانانه‌ی تاقی شیعره‌وه چه‌ند ده‌ق‌و ده‌ستنووسی تاقی په‌خشانی له ده‌ست داوین. ڕاسته داهێنان هه‌ر داهێنانه‌و شیعر، یان په‌خشان یان وتار، سه‌ره‌نجام چوارچێوه‌ن بۆ ده‌ربڕین، ئه‌ما بۆ كوردی به‌له‌نگاز كه كه‌م ده‌رفه‌تی نووسین‌و ده‌ربڕین‌و ده‌فته‌ر نووسینی بۆ لواوه، زۆر موحتاجین، موحتاجی شیعر‌و له‌وه‌ش گرنگتر موحتاجی خانه‌كانی تری نووسینین. ئه‌زموونی هێمن خۆی و هی داهێنه‌رانی تریش پێمان ده‌ڵێن له‌و كاته‌ی شاعیرێكمان به نسیب ده‌بێ، به‌خۆمان نه‌زانیوه نووسه‌رێكیشمان له ده‌ست چووه. بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رنجه هه‌ر وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی هێمن‌و ئه‌ده‌به‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو سه‌رنجدانه‌كه به بۆنه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی غه‌یری شیعری شاعیری مقاوه‌مه‌تی فه‌له‌ستین مه‌حمود ده‌روێشه لێره سه‌رنج له شیعری ده‌روێش ناده‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه ئاماژه به نووسینه په‌خشانه‌كانی بده‌م، به وتار‌و ستوون‌و ده‌قه یاده‌وه‌رییه‌كانی، كه پڕن له نیگار‌و ئه‌دگاری ئه‌ده‌بی جوان، هه‌ر سێ كتێبی « حیرە العائد، فی حچرە الغیاب و ژاكرە للنسیان « كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی گه‌لاوێژدا میوانی پێشانگای كتێب بوون، سێ كتێبی پڕ ئه‌ندێشه‌ی مه‌حمود ده‌روێشن، چێژ‌و خۆشی‌و سوود به‌خوێنه‌ری ده‌قی باش ده‌گه‌یه‌نن. لێره مه‌حمود ده‌روێشی نووسه‌ر، بیرمه‌ند‌و رۆژنامه‌نووس ده‌بینین، كه له ده‌ره‌وه‌ی چێوه‌ی شیعریش بیرۆكه گه‌ڵاڵه ده‌كات‌و چێژ ده‌به‌خشێ‌و ئه‌ندێشه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات. لێره مه‌حمود ده‌روێشی رووناكبیر‌و داهێنه‌ر حزوری هه‌یه‌و دونیای ئه‌ده‌بیات‌و رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی قوڵ پایه‌دار ده‌كات. خه‌نی له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بی فه‌له‌ستینی. له‌م سێ كتێبه‌شدا دیسان بۆت دووپات ده‌بێته‌وه له‌و كاته‌ی به‌شیعر‌و دیوانی جوان شاعیرێكی گه‌وره ده‌بێته میوانی سه‌كۆی شاعیرانه، ئاوه‌هاش به خۆمان نه‌زانیوه نووسه‌ر‌و رووناكبیرێكی به بڕشت له ده‌ست ده‌ده‌ین. چ حه‌یفه. چه‌ندی گونجان‌و دابه‌شی كات په‌یڕه‌و بێت‌و چه‌ند ته‌مه‌نی داهێنه‌ر درێژ بێت، هێشتا هه‌ر ناتوانێ سه‌ره‌داوی هه‌موو بواره‌كانی داهێنان به ده‌سته‌وه بگرێت، نالی ته‌حه‌دای كرد كه ده‌فته‌ر‌و دیوانی هه‌یه‌و سێ زمانی ماڵی كردووه، نه‌یوتووه هه‌موو بواره‌كانی داهێنانم، به یه‌ك ده‌ست گرتووه. چونكه ناكرێت، ئاخر له‌و كاته‌ی شاعیرێك به ده‌ست ده‌هێنن، بزانه نووسه‌رێكی ده‌ق‌و سیپاره‌ت له ده‌ست داوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure