سێ کورتیلە چیرۆک وەرگێرانی لەعەرەبییەوە: ئەردەڵان عەبدوڵڵا مامۆستاکان و نه‌وه‌کان ڕووبه‌ڕوی یه‌کتری ده‌بنه‌وه گه‌نجێک له کۆتایی قۆناغی ڕاهێنان بوو، به‌م زووانه‌ش ده‌بوویه مامۆستا. وه‌کو هه‌موو خوێندکاره زیره‌که‌کان، ده‌یویست ته‌حه‌دای مامۆستاکه‌ی بکات و گه‌شه به بیرکردنه‌وه‌ی خۆی بدات و ڕێچکه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بگرێته به‌ر. باڵنده‌یه‌کی به ده‌ستییه‌وه گرت و چوو بۆ لای مامۆستاکه‌ی . خوێندکاره‌که له مامۆستاکه‌ی پرسی: – مامۆستا ئه‌م باڵنده‌یه‌ی له ده‌ستمدایه زیندووه یان مردووه ؟ خوێندکاره‌که به‌م شێوه‌یه پلانەکەی خۆی داڕشتبوو: ئه‌گه‌ر مامۆستاکه گووتی ئه‌و باڵنده‌یه مردووه، ئه‌وا یه‌کسه‌ر ده‌ستیده‌کاته‌وه بۆئەوەی باڵنده‌که بفڕێت. ئه‌گه‌ر هاتوو گووتیشی باڵنده‌که نەمردووه، ئه‌وا یەکسەر به ده‌ستی ده‌یخنکێنێت و ده‌یکوژێت. به‌ڵام مامۆستاکه وه‌ڵامیدایه‌وه: – خوێندکاری خۆشه‌ویستم ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌سه‌ر خۆت وه‌ستاوه !. ئه‌و ماسیه‌ی که ژیانی ڕزگارکردم ڕۆژێکیان سۆفی « نه‌سره‌دین « به‌لای خه‌ڵوه‌ته‌که‌یدا تێده‌په‌ڕی ، سه‌یریکرد کابرایه‌ک خه‌ریکی « یۆگا» یه و له‌ناو تێڕاماندا غه‌رق بووه. سۆفیه‌که له کابراکه‌ی پرسی: – ئه‌وه خه‌ریکی چیت و بیر له‌چی ده‌که‌یته‌وه ؟. کابراش وه‌ڵامیدایه‌وه: – من خه‌ریکی خوێندنم له‌بواری ئاژه‌ڵناسیدا، وه له ئاژه‌ڵه‌کانیشه‌وه وانه‌ی زۆر فێربووم ، هه‌ندێکیان ده‌توانن ژیانی مرۆڤ بگۆڕن. سۆفی نه‌سره‌دین وه‌ڵامیدایه‌وه: – پێم بڵێ چی فێربوویت ، منیش ئه‌وه‌ی له ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه فێربووم ، پێتان ده‌ڵێم و فێرتان ده‌که‌م، من جارێکیان ماسییه‌ک ژیانی ڕزگارکردم. کاتێک کابراکه له یۆگاکه‌ی ته‌واو بوو، به سۆفی نه‌سره‌دینی گووت: – من ئێستا هه‌مووشتێکم زانی ، جێگای شانازیمه ، ئه‌گه‌ر پێم بڵێیت چۆن ماسیه‌که ژیانتی ڕزگارکرد. سۆفیه‌که وه‌ڵامیدایه‌وه: – جارێکیان خه‌ریکبوو له برساندا بمرم ، کاتێک ماسیه‌که‌م گرت، توانیم نانی سێ ڕۆژ دابین بکه‌م. بێگانه‌یه‌ک حه‌ز ده‌کات مه‌عریفه فێربێت شانتی به‌و میوانه‌ی گووت، که به دوای مه‌عریفه‌دا ده‌گه‌ڕا: – کڵێساکه‌مان هیچ ده‌رگای نییه. میوانه‌که‌ش وه‌ڵامیدایه‌وه: – ئه‌ی چۆن ڕووبه‌روی دزه‌کان ده‌بنه‌وه. شانتیش وه‌ڵامیدایه‌وه: – هیچ شتێکمان نییه ، گه‌ر شتێکیشـمان هه‌بێت، ئه‌وا یه‌کسه‌ر ده‌یده‌ینه ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویستییان پێیه‌تی. پاشان میوانه‌که لێی پرسی: – ئه‌ی باشه چی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن ، که ده‌یانه‌وێت بێ تاقه‌تتان بکه‌ن و ئه‌منیه‌تتان بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه. ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه: – ئێمه هیچ بایه‌خییان پێ ناده‌ین، ئه‌وانیش ناچار ده‌بن و ملی ڕێگای خۆیان ده‌گرن و به‌جێمان ده‌هێڵن. میوانه‌که‌ش گووتی : – من کابرایه‌کی خوێنده‌وارم به‌دوای مه‌عریفه‌دا ده‌گه‌ڕێم ، ئه‌ی باشه چیده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ده‌به‌نگه‌کان ؟ ئایا هیچ بایه‌خیش به‌وان ناده‌ن و وازیان لێده‌هێنن تا بڕۆن؟ شانتی هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. میوانه‌که‌ش چه‌ندجارێک پرسیاره‌که‌ی دووباره کرده‌وه، به‌ڵام کاتێک زانی که هیچ وه‌ڵامێکی ده‌ستناکه‌وێت ، کڵێساکه‌ی به‌جێهێشت و چوو به دوای مامۆستایه‌کی تردا بگه‌ڕێت ، که زیاتر بایه‌خی پێده‌دات. له‌م کاته‌دا شانتی پێکه‌نیی و له دڵی خۆیدا گووتی: – بینیت چۆن ئه‌م ڕێگایه سه‌رکه‌وتووه. سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure