14/4/2018 10:08 AM

چۆن رووخسارمان لە چرچ و لۆچی بپارێزین؟

* پێویستە خۆت لە تیشکی خۆر بپارێزیت، چونکە کاردەکاتە سەر لەدەستدانی شێی پێستی دەموچاو و بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر.

* خواردنەوەی قاوە بەڕادەیەکی زۆرو جگەرەکێشان کاریگەری خراپیان بەسەر ڕووخسارەوە دەبێت خواردنی ئەو خواردنانەی ڤیتامین A و E تێدایە.

گرنگیدان بە پاکوخاوێنی پێست بەمشێوەی خوارەوە:
١/ پاککردنەوەی دەموچاو بە پارچەیەک لۆکەو شیر یان کرێمێکی گونجاو.
٢/ ڕووی دەموچاوت لەسەر قاپێک ئاوی گەرم دابنێ ئەمە وادەکات پێستی دەموچاوت گەشبکاتەوە.
٣/ نینۆکەکانت بە پارچەیەک قوماشی نەم دابپۆشەو پەستان بخەرە سەر زیپکەکانی دەموچاوت تا لە چەوریەکان پاکبکرێنەوە.
٤/بڕی ٥٠ گرام لە کاهوی جنراو لەگەڵ یەک سپێنەی هێلکەو ئاوی لیمۆ تێکەڵبکەو دەموچاوتی پێ دابپۆشە تا وشکدەبێتەوەو پاشان بە ئاوی گوڵاو بیشۆ.
٥/ خەوتنی تەندروست لایەنی کەم لە ٨ کاتژمێر کەمتر نەبێت.

س/ ڕێبەری ئارایشت
 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved