14/4/2018 10:30 AM

چۆنیەتی چارەسەری هەوكردنی جیوب

نەخۆشی هەوكردنی جیوب زۆرێك لە مرۆڤەكان بەدەستيەوە دەناڵێنن و بە یەكێك لە نەخۆشیيە بڵاوەكان دادەنرێت بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە لەوانە پیسبوونی هەواو زیادبوونی تەپوتۆزو دوكەڵ و تێكچوونی كەشوهەوا.

هەوكردنی جیوب لەكاتی توشبوون بە سەرمابوون یاخود گەیشتنی ڤایرۆس بۆ ناو لوت و هەوكردن روودەدات و لەكاتی هەڵمژینی بۆنی بەهێزو تیژ وەك عەترو بەرهەمەكانی نەوت و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەرییەكانی هەوكردنی جیوب زیاد دەكات كە ئازارێكی توندی لەگەڵدایە.

چارەسەری هەوكردنی جیوب بەشێوەی پزیشكی:
* پەنابردنە بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و ئازارشكێنی تایبەت بەو حاڵەتە بەتایبەت لەكاتی هەستكردن بە سەرئێشە بەهۆی ئەوجۆرە هەوكردنە.

* بەكارهێنانی دەرمانەكانی وەك ئەسیتامینۆفین و ئایبۆبرۆفین و تریتان.

* بەكارهێنانی دەرمانی كەمكردنەوەی كاریگەری هەوكردن كە لەشێوەی شروب یاخود سپرای لووت هەیە.


خاك - ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved