14/4/2018 10:47 AM

بەرشەلۆنە لەبارودۆخێكی خراپ رووبەرووی ڤالەنسیا دەبێتەوە

ئەمشەو لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی لالیگای ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا دەبێتەوە .

یانەكەی كەتەلۆنیەكە هەفتەی رابردوولە سەردەستی یانەی رۆما بەشێوەیەكی چاوەرواننەكراو لە پانەپاڵەوانەكان بڵاوكرایە دەرەوەو ئێستا بارودۆخی یانەكە  ناجێگیرە .

پێش ئەنجامدانی یارییەكە ئەندرێس ئێنێستای یاریزانی یانەكە داوای لە هاندەرانی یانەكەی كردووە كە پشتیوانی یانەكەیان بكەن و هەتا دوا هەفتە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بن .

ئێستا بەرشەلۆنە لە پێشەنگی خولەكەدایبە بە 79 خاڵ و ڤالەنسیا ئێستا بە 65 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved