كچان و ژنانی سعودیه‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به نوێترین مۆدێله‌كانی جله‌وه به‌ره‌و هۆڵه‌كانی هۆتێل رێزكارلتۆنی ریاز به‌ڕێكه‌وتن، به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م هه‌فته فاشیۆنی عه‌ره‌بی له وڵاتی سعودیه، ئه‌م رووداوه‌ش ماوه‌ی چوار رۆژه به‌رده‌وام بووه‌و ئه‌مڕۆ 14-4-2018 كۆتایی هات. خانمه نمایشكار ئه‌نیتا دمیكرۆسكا به‌جۆشی خۆی بۆ ئه‌م رووداوه ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره رووداوی له‌وجۆره له سعودیه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به رووداوێكی مێژوویی داده‌نرێت. نمایشه‌كان هیچ جۆره عه‌بایه‌كی تێدا نه‌بووه‌و هاتن ته‌نها بۆ كه‌سه بانگهێشتكراوه‌كان بووه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی فرۆشگا به‌ناوبانگه‌كانی "هارفی نیكۆلز" خێمه‌یه‌كی بۆ فرۆشتنی پۆشاكه‌كانی ئاماده‌كردووه‌و نمایشه‌كانیش له خێمه‌یه‌كی تردا ئه‌نجامده‌درێت به ئاماده‌بوونی دیزاینه‌ران له به‌رازیل و لوبنان و رووسیاو سعودیه‌و ئه‌مریكاو ئیمارات، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی مۆده‌و فاشیۆن له ئه‌وروپا وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه ئاماده‌بوون. به‌ڕێوه‌به‌ری ئیڤێنته‌كه له‌یلا عیسا رایگه‌یاندووه: نزیكه‌ی 1500 خانم ئاماده‌بوون و 400یان له ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌وه ئاماده‌بوون و هیواشی وابوو كه ئه‌م ئیڤێنته قازانجێكی بۆ سعودیه هه‌بێت و زیاتر گرنگی به‌بواره ناوخۆییه‌كان بدات. خاك - سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure