ڕێکخراوی ڕێنمایی دەروونی و خێزانی: پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداری ئەم حاڵەتانە بن کە دەبنە هۆی لاوازی کەسایەتی منداڵەکانیان لەوانە: ١/ سزادان و توندوتیژی و ھاوارکردن بەسەر منداڵدا. ٢/ جنێوپێدان و شکاندنەوەی منداڵ بەتایبەتی لەبەرامبەر ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی. ٣/ زۆر لۆمەکردن و سەرزەنشتکردنی منداڵ. ٤/ زۆر فەرمان بەسەرداکردن بێ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت و ڕاوێژی پێبکەیت. ٥/ ڕەخنەلێگرتنی بەردەوام. ٦/ گاڵتەو سوکایەتی پێکردنی لە ھەرشتێك کە ئەنجانی دەدات. ٧/ زۆر بەراوردکردنی بە براو خوشکەکانی تری یاخود بە کەسە نزیکەکانی. ٨/ دەرنەبڕینی ھەست و خۆشەویستی بۆ منداڵ. ٩/ نازپێدانی زیاد لەپێویست. ١٠/ پێچەوانەی ئەوەی کە پێیدەڵێیت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure