هه‌ندێك له كه‌سه‌كان منداڵ یان گه‌وره، ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی خویه‌ك ببێت كه نینۆكی بخوات، به‌ڵام پزیشكه‌كانی پێست و نینۆك چه‌ند زیانێكی ئه‌و خووه ده‌خه‌نه‌ڕوو ئامۆژگاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن تا ده‌توانن خۆتان له‌و خووه دووربخه‌نه‌وه‌و ته‌ندروستیتان بپارێزن. د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشی پێست وتی: ١/ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی نینۆك خواردندا به‌كتریای ناو ده‌م له‌ژێر نینۆكه‌كه‌وه ده‌چێته ناو پێست، هه‌ربۆیه پێستی ده‌وروبه‌ری نینۆكیش بریندارده‌بێت. كه ئه‌وه‌ش نه‌خۆشی تری پێستی به‌دوادا دێت. ٢/ له‌ڕێگه‌ی نینۆك خواردنه‌وه ڤایرۆسه‌كانی ژێر نینۆك ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو ده‌م، كه ئه‌مه‌ش توشی كۆكه هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كانی ترت ده‌كات. ٣/ ده‌بێته هۆی لاربوونی ددانه‌كانی پێشه‌وه. ٤/ ده‌ست و په‌نجه‌و نینۆك هۆكاری جوانی كه‌سه‌كانه به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌ڵام ئه‌و خووه ده‌بێته هۆی ناشرینبوونی. ٥/ به‌وهۆیه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی نینۆكیان ده‌خۆن ئاگایان له ده‌وروبه‌ریان نامێنێت و هه‌میشه خه‌یاڵیان ده‌ڕوات. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure