زانایان له‌زگه‌یه‌كیان داهێناوه كه چاودێری ئاستی شه‌كره ده‌كات له‌خ وێنداو نه‌خۆشانی شه‌كره رزگارده‌كات له ده‌رزی و خوێن وه‌رگرتنی رۆژانه بۆ زانینی ئاستی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا. زانایانی زانكۆی باتا له به‌ریتانیا ئه‌م له‌زگه‌یه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی گرافین دروستكردووه كه له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌كاردێت، له‌زگه‌كه كۆمه‌ڵێك ئامێری هه‌سته‌وه‌ری پێوه‌یه كه به‌ته‌وژمی كاره‌بایی كارده‌كات بۆ پێوانه‌كردنی ئاستی شه‌كر له‌و شله‌مه‌نیه‌ی كه له شانه‌كاندا بوونی هه‌یه به‌بێ بریندار كردن و ده‌رزی. پێكهاته‌ی ئه‌و شله‌مه‌نیه وه‌كو پلازمای خوێن وایه له‌نێو خانه‌كانی ناو كونی مووه‌كانی سه‌ر پێستدا بوونی هه‌یه‌و له‌زگه‌كه زۆر به‌وردی ئاستی گلوكۆزی ناو ئه‌و شله‌یه دیاریده‌كات له‌ڕێی ته‌وژمه كاره‌باییه‌كان، كه ده‌توانرێت هه‌موو 15-20 خوله‌كێك ئه‌م كرداره دووباره بكرێته‌وه، تاقیكردنه‌وه زانستیه‌كان و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك سه‌لماندوویانه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌رزی له چاودێریكردنی ئاستی شه‌كره‌ی خوێندا هه‌یه. له ئێستادا زاناكان هه‌وڵده‌ده‌ن ژماره‌یه‌كی گونجاوی ئامێره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ناو له‌زگه‌كه دیاری بكه‌ن و بتوانرێت رۆژێكی ته‌واو به‌كاربهێنرێت. هه‌وڵده‌درێت ئه‌م داهێنانه ببه‌سترێته‌وه به ئه‌پڵیكه‌شنی ناو مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه یان كاتژمێره زیره‌كه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئاستی شه‌كره‌ی ناو خوێن بزانرێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure