15/4/2018 05:51 PM

ئەرسیناڵ بەدوو گۆڵ توشی دۆران هات

لە یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی پرمیەرلیگدا یانەی ئەرسیناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی توشی شكست هات.


یارییەكە لە نێو یاریگای یانەی نیوكاسڵ بوو كەیانەكەی بینیتز توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن تۆمار بكات.


هەرچەندە سەرەتا لاكازیتی گۆڵێكی بۆ ئەرسیناڵ تۆماركرد بەڵام پێرێز و ریتچی توانیان نیوكاسڵ بكەنە خاوەن دوو گۆڵی یاریەكەو ئەرسیناڵ لە پلەی شەشەم بهێڵنەوە بە 54 خاڵ.


دوای یارییەكە یانەی نیوكاسڵ لە پلەی دەیەمدایە بە 41 خاڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved