سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" نوێترین به‌رهه‌می "مه‌جید مه‌جیدی" ده‌ستپێده‌كات. به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، فیلمی سینه‌مایی "ان سوی ابرها" واته "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" Beyond The Clouds له ده‌رهێنانی "مه‌جید مه‌جیدی" رۆژی 19ی نیسانی 2018 وه‌كو فیلمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌چێته‌سه‌ر په‌رده. نمایشكردنی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" له‌رۆژی 20ی نیسانی2018ی زایینی، یه‌ك رۆژ دوای نمایشكردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له 34 ناوچه‌ی جیهان له‌وانه هیند ده‌ستپێده‌كات. فیلمه‌كه‌ی مه‌جیدی له ناوچه‌كانی به‌شی كه‌نداوی فارس له‌وانه كوه‌یت، عه‌مان، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، دوبه‌ی و چه‌ندانی دیكه له زیاتر له 70 ساڵۆنی سینه‌ما به‌شێوه‌ی گشتی نمایشده‌كرێت و هه‌روه‌ها له ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، پاكستان، سه‌نگاپوور، ئه‌فریقیای باشوور‌و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان نمایشده‌كرێت. "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" چیرۆكی برایه‌ك (ئیشان خاتر) و خوشكه‌كه‌ی (مالاویكا مۆهانان) ده‌گێڕێته‌وه كه له ناوچه‌ی زاغه‌نشینی وڵاتی هیند گه‌وره بوون. كاتێك كه تارا به تاوانی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ براكه‌ی ئه‌میر ده‌كه‌وێته واری تاقیكردنه‌وه. "ئی ئاڕ ره‌حمان" ئاوازدانه‌رو "ئانیل مه‌هتا" به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه هه‌ردووكیان له زومره‌ی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی سینه‌مای هیندین كه له فیلمه نوێیه‌كه‌ی مه‌جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوكارییان كردووه. "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیاكانی "زی ستۆدیۆ" و "ناماه پیكچێرز"ـه. ئه‌م فیلمه یه‌كه‌مینجار له دونیادا مانگی ئوكتۆبه‌ری ساڵی پار له به‌شی كێبڕكێی فه‌رمی شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن نمایشكراو هه‌روه‌ها فیلمی ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی چل و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هیند (گوا) بوو. "مه‌جید مه‌جیدی" ده‌رهێنه‌ری فیلمه گه‌لێكی سینه‌ماییه وه‌كو؛ "منداڵانی ئاسمان"، "ره‌نگی خودا"، "باران"، "ئاوازی چۆله‌كه‌كان" و "محه‌مه‌د ره‌سوڵ الله". "منداڵانی ئاسمان" له ساڵی 1998ی زایینی یه‌كه‌مین پاڵێوراوی ئێران له به‌شی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی زمانی بیانی به‌دواوه بوو. سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی نیسانی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیری "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure