فۆتۆگرافه‌ر هه‌ڵۆ جه‌باری له ساڵی 1984 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، له ساڵی 1991ـه‌وه له قه‌زای سه‌یدسادق نیشته‌جێ بووه‌و هه‌رله‌وێ قۆناغه‌كانی ژیانی تێپه‌ڕاندووه، له ساڵی 2004ـه‌وه تێكه‌ڵ به جیهانی فۆتۆگرافی بووه. له چه‌ندین پێشبڕكێ و پێشانگادا به‌شداری كردووه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق، له زۆربه‌ی پێشبڕكێكاندا وێنه‌كانی پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه. ساڵی 2017 به فۆتۆیه‌ك له پێشانگاو پێشبڕكێی فۆتۆگرافی له كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی عیراق قبوڵكراو به‌شداری پێشانگای كردووه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش بۆ چه‌ندین پێشبڕكێ و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربووه له‌نێو گروپه فۆتۆگرافیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش فۆتۆكانی ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره له زۆربه‌ی بواره‌كاندا به كامێراكه‌ی ده‌ستی وێنه ده‌گرێت به‌تایبه‌ت له سروشتدا. هه‌ڵۆ جه‌باری ده‌ڵێت: هه‌موو كه‌س ناتوانێت ببێت به فۆتۆگرافه‌ر چونكه هونه‌ری فۆتۆگرافی پێویستی به حه‌زو خولیایه‌كی زۆر هه‌یه، هه‌ركه‌س حه‌زو خولیایه‌كی دروستی بۆ هونه‌ره‌كه هه‌بوو ئه‌وكات هه‌وڵی زیاتر ده‌دات تا به‌ره‌وپێش بچێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه خاوه‌ن چاوێكی جوانن بۆ تێڕوانینیان به سروشت و ژیان به‌هه‌موو بابه‌ته‌كانیه‌وه. ده‌شڵێت: زۆربه‌ی وێنه‌كان به خوێندنه‌وه‌ی جیاواز كاریگه‌ری خۆی دروستده‌كات لای بینه‌ر، چونكه هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان جیاوازن بۆ وێنه‌كان له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و بابه‌تییه‌وه. له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری فۆتۆگرافی هه‌ڵۆ جه‌باری وتی: له كوردستان به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هونه‌ری فۆتۆگرافی به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌و ئاره‌زوومه‌ندێكی زۆر رووی له بواره‌كه كردووه، به‌ڵام تائێستا بواره‌كه وه‌ك پێویست به ئه‌كادیمی بوون نه‌كراوه، راسته زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌زو خولیایه به‌ڵام له وڵاتانی تر به‌تایبه‌تی وڵاتانی خۆرئاوا زیاتر به ئه‌كادیمی كراوه‌و له‌زۆر رووه‌وه جیاوازن لێره‌و له‌وێ. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن فۆتۆگرافه‌ر ده‌بێته كه‌سێكی لێهاتوو؟ فۆتۆی دروست چیه؟ جه‌باری وتی: ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كاته كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی جوانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، پاشانیش كاری باش و وێنه‌ی دروست له‌ڕووی یاسا فۆتۆگرافیه‌كانه‌وه كه‌سه‌كه ده‌كاته كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو. وتیشی: هه‌میشه فۆتۆی دروست ئه‌وانه‌ن كه دروست بێت له‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و گۆشه‌ی دروست و چه‌ند یاسایه‌كی تر، گه‌ر به‌وجۆره نه‌بوو ئه‌وا فۆتۆیه‌كی نادروست ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته جیاوازی له‌نێوان فۆتۆی باش و دروست و فۆتۆی نادروستدا. جه‌باری باس له‌وه‌ش ده‌كات كه وێنه‌گران و فۆتۆگرافه‌ره‌كان له‌كاتی روماڵ و ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه رووده‌ده‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ندێك شوێندا ئازادی باش هه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وان پێویسته له سه‌رجه‌م شوێن و له‌ناو هه‌ر كێشه‌و رووداوێكدا بێت ئازادی ته‌واویان هه‌بێت، بۆیه ده‌ڵێت له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا رێگری زۆر له فۆتۆگرافه‌ران ده‌كرێت و ناتوانن به‌ئازادانه كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها بردنی وێنه‌و به‌كارهێنای ئه‌رشیفی فۆتۆگرافه‌ران یه‌كێكی تره له كێشه‌كانی فۆتۆگرافه‌ر. هه‌ڵۆ جه‌باری رۆڵ و كاریگه‌ری گرنگی فۆتۆگرافه‌ران باسده‌كات كه چۆن فۆتۆكانیان ده‌بنه ئه‌رشیفێكی باش له مێژوودا‌و ده‌ڵێت: فۆتۆ هه‌میشه رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌بووه‌و هه‌یه له ئه‌رشیفكردن و به به‌ڵگه‌یی كردنی رووداو و پێشهاته‌كان له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ژیان دیارترین رووداوه‌كانی ساڵانی رابردوو هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوون وێنه‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌و رووداوانه ده‌رده‌خه‌ن، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا به به‌ڵگه‌یی كردنی شه‌ڕی داعش و چه‌ندین رووداوی تر بوو كه هه‌موو ئه‌مانه له‌ڕێگه‌ی فۆتۆوه ئه‌رشیف كراون ده‌بنه به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو. هه‌ڵۆ جه‌باری له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه گروپێكی فۆتۆگرافی دروستكردووه له شاره‌زوور بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی بواره‌كه‌و نوێترین پرۆژه‌شی ئه‌نجامدانی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بوو به به‌شداری ئه‌ندامانی شاره‌زوور. له ئێستاشداو به ناونیشانی له‌پێناو وێنه‌كانی داهاتوو وێنه‌كانی رابردووم ده‌فرۆشم له پرۆژه‌یه‌كدا بۆ یه‌كه‌مجار پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی ده‌كاته‌وه. له‌مباره‌وه هه‌ڵۆ جه‌باری وتی: ئه‌م پێشانگایه تایبه‌ته به كاره‌كانی خۆم، رۆژی 17-4-2018 له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق وێنه‌كانم نمایش ده‌كه‌م، ئه‌و وێنانه‌ی له رابردوودا چركاندومن ده‌یانفرۆشم تا بتوانم به داهاته‌كه‌ی كامێرایه‌ك بكڕم، بۆیه داوا له سه‌رجه‌م به‌رپرسانی فه‌رمانگه حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تیه جیاوازه‌كان ده‌كه‌م به كڕینی وێنه‌یه‌ك به‌شداری پرۆژه‌كه‌م بكه‌ن ئه‌مه‌ش دروستكردنی شكۆ‌و كلتوریكی جوانه بۆ هونه‌ری فۆتۆگرافی. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure