دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* فارسەکان دەڵێن: زمانی کوردیی زمانێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکوو لە چەن دیالێکتێکی تێکەڵاوی، زمانی فارسیی پێکهاتووە. کوردەکان خۆشیان لە یەکدی تێ ناگەن. هەروەها توورکەکانیش هەر لە ئەو باوەڕەدان و زمانی کوردیی بە دیالێکتێکی توورکە شاخاوییەکان دادەنێن. بەڵام ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانە، خۆشیان باش دەزانن، زمانە جیاوازەکانی نەتەوەکانی جیهان، بە ئەو جۆرە لێکچوون و جیاوازیی دیالێکتانە جیاناکرێنەوە و پۆلێن ناکرێن. بەڵکوو هێندە هەیە، ئەوان بۆ مەبەستێکی تایبەتی داگیرکەرانە، ئەو قسە پڕوپووچانە دەکەن و ڕۆلەی گەلەکانی خۆیانی پێ دەخەڵەتێنن! ئاخر وه‌نه‌بێ، هه‌ر له زمانی کوردییدا، دیالێکتی جۆراوجۆر هه‌بێ، به‌ڵکوو له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زمانه‌کانی گه‌لانی جیهاندا، دیالێکتی جیاواز هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌رکه‌وته‌یه، گرفتێکی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ هێندێ زمان درووستکردووه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی، هێشتا ڕزگاریان نه‌بووه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دانه‌مه‌زراندووه. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا، شاره‌زایان پێیان وایه، زۆریی ژماره‌ی دیالێکته‌کان، له زمانێکی دیاریکراودا، هه‌رگیز به که‌موکووڕیی و خه‌وش دانانرێ، به‌ڵکوو نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و زمانه‌یه! بۆ نموونه: عه‌ره‌به‌کان، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، ئایین و په‌رتووکێکی ئاسمانیی وه‌ک قورعانیان هەیە، که‌چی زمانه‌که‌یان له چه‌ندین دیالێکت و خواردیالێکتی جیاواز پێکهاتووه. زمانی فارسیی له چه‌ندین دیالێکت و خواردیالێکت درووستبووه. دوکتۆر (موعین) له ئه‌و پێشه‌کییه‌ی بۆ فه‌رهه‌نگی (بورهانی قانیع)ی نووسیوه (پتر له په‌نجا دیالێکتی بژاردووه.) * ئه‌و زمانه‌ی گه‌لی (سوید)، له نێوچه جیاوازه‌کانی باکوور، نێوه‌ڕاست و باشووری وڵاته‌که‌دا پێیده‌دوێن، له ڕووی دیالێکت و فۆنێتیکه‌وه، هێندێ جیاوازییان هه‌یه. ئه‌و ئینگلیزییه خۆشه‌ی له نێوچه‌کانی نێوخۆی (بریتانیا)ی گه‌وره، وه‌ک (له‌نده‌ن، وێڵز و سکۆتله‌ند) قسه‌یپێده‌که‌ن، جیاوازییه‌کی زۆریان هه‌یه. ئینگلیززمانه‌کانی وڵاتانی (ئه‌مێریکا، که‌نه‌دا، ئوسترالیا …)، شیوه‌یه‌کی زۆر جیاوازترشیان هه‌یه. ئه‌و ئه‌ڵمانییه‌ی دانیشتووانی ئه‌ڵمان پێیده‌په‌یڤن، چ له‌نێوخۆ و چ له ده‌وڵه‌ته‌کانی (نه‌مسا، سویسرا، هۆڵه‌ند …) گه‌لێ جیاوازن و وه‌ک چه‌ن دیالێکتێکی سه‌ربه‌خۆیان لێهاتووه. هه‌روه‌ها زمانه‌کانی (ڕووسیی، فڕه‌نسیی، ئیتالیی …)، چه‌ن دیالێکتیکی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، یه‌ک زمانی یه‌کگرتووی نووسینیان هه‌یه. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد، زۆریی ژماره‌ی دیالێکته‌کان، له زمانێکی دیاریکراودا، نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و زمانه‌یه. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد، هێنده گرفتی نه‌ته‌وه‌یی، ڕامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، ئه‌و دیالێکته جیاوازانه‌ش، هێنده‌ی دیکه گرفته‌کانی کوردی زیادکردووه. چونکه ئه‌و دیالێکتانه، به شێوه‌یه له یه‌کدی جیابوونه‌ته‌وه و دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، نه‌ک هه‌ر ڕۆڵه‌کانی کورد، له هه‌ر به‌شیکی (کوردستان)، به دیالێکتێکی جیاواز ده‌په‌یڤن، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له یه‌ک پارچه‌شدا، هه‌ر نێوچه‌یه‌ک به دیالێکتێ یا به خواردیالێکتێکی جیاواز قسه‌ده‌که‌ن. بۆیه کوردی نێوچه جیاجیاکانی (کوردستان)، به گران له یه‌کدی ده‌گه‌ن. ته‌نانه‌ت هێندێ جاریش، به زمانی داگیرکه‌ران، ئاخافتن له‌گه‌ڵ یه‌کدی ده‌که‌ن، تا له یه‌کدی تێبگه‌ن! له ئه‌و بڕوایه‌دام، هه‌موو ئه‌و دیالێکت و خواردیالێکته کوردییانه، له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک زمانی یه‌کگرتووبوون. پاشان ورده‌ورده، به‌هۆی چه‌ند فاکته‌رێکی مێژوویی، جوگرافیایی، ڕه‌وشی نه‌ته‌وه‌یی، باری ڕامیایی و ئاستی که‌لتووریی نه‌ته‌وه‌که‌وه، له یه‌کدی جیابوونه‌ته‌وه و لقوپۆپیان لێ بووه‌ته‌وه. داگیرکه‌رانی (کوردستان)یش هێنده‌ی دیکه، ئه‌و له یه‌کدی دوورکه‌وتنه‌وه و جیاوازییه‌ی نێوان، دیالێکته‌کانیان قووڵترکردووه‌ته‌وه. که‌واته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاکی (کوردستان)، له نێوان چوار ده‌وڵه‌تدا داگیر و دابه‌شکراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زمانه‌که پشگوێخراوه و نه‌ته‌وه‌ی کورد دواکه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووهه‌وڵه‌ی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان ده‌یده‌ن، زمانی کوردیی، له بۆته‌ی زمانه‌کانی خۆیاندا بتوێننه‌وه، ئیدی ده‌بێ، له ئه‌وه پتر چاوه‌ڕێی چی دیکه، له زمانی کوردیی بکه‌ین؟ که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێشتا زمانه‌که‌مان، له‌چاو هێندێ زمانی گه‌لانی دیکه‌دا، خۆی ڕاگرتووه و پێشکه‌وتووه! سەرچاوە: دوکتۆر موعین، فه‌رهه‌نگی فارسی، تاران، ج 5، ل 37-41. *نووسەر و مامۆستای زانکۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure