به‌ده‌ل ره‌فۆ چیا وێنه‌ی شۆڕش‌و ژیان‌و خواست‌و خولیا‌و وه‌رزش‌و گه‌شته، چیاكان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازن، چیای كوردان چیرۆك‌و سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ شۆڕش، به‌ڵام چیاكانی نه‌مسا واتا‌و هێمای مێژوویی جیاوازتری هه‌یه، له‌م رۆژگاره‌دا چیاكانی نه‌مسا ناو‌و نیشانی جیاجیای وه‌ك یارییه زستانه‌كان‌و هاوینه‌كان‌و شوێنی به‌سه‌ربردنی پشووی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نازناوی جوانی وه‌رگرتووه شانبه‌شانی دارستانی چڕ‌و سه‌وزایی ناوچه‌كه. گه‌شته‌كه‌مان له هه‌رێمی شتایامارك-ه‌وه بۆ ناوچه‌ی بادئاوسی، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی فێستڤاڵی ساڵانه‌ی نێرگزی تێدا ده‌كرێ، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی زۆریی گوڵه نێرگزه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆری ده‌ریاچه‌كانی وه‌ك كرۆندڵ، تۆبلیتز، ئاڵتاو‌و چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌كی تره‌وه، گه‌شتێك بوو بۆ جوانترین چیای شتایامارك، گه‌شت بۆ چیای لۆسێر. چیای لۆسێر هه‌زار‌و 837 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، لوتكه‌ی چیاكه وێنه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ لوتكه‌ی چیاكانی تر، زیاتر له قه‌ڵایه‌كی به‌ردین ده‌چێ، كه به تاشه به‌ردی روت‌و قوت چوارده‌وره دراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه شوێنی دڵخوازی ئه‌و كه‌سانه بێت كه حه‌ز به شاخه‌وانی‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیادا ده‌كه‌ن. ساڵی 1972 شه‌قامی پانۆراما له‌سه‌ر چیاكه كرایه‌وه بۆ گه‌شتی گه‌شتیاران‌و چێژ وه‌رگرتن له سورشت، ناوی چیاكه له به‌رزی ئاوڕێژگه‌كانه‌وه هاتووه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، كه براوه به‌ره‌و چیاكه، تا لوتكه‌ی چیاكه گوێی له خوڕه‌ی ئاو بێت. رێگای شه‌قامی قانۆراما له‌سه‌ر چیای لۆسێر، یه‌كێكه له شوێنه میللی‌و گشتییه زۆر به‌ناوبانگه‌كان له ناوچه‌ی سالزكامر كۆت كه به‌ر دوو هه‌رێم ده‌كه‌وێ، ئه‌وانیش شتایامارك‌و سالزبۆرگ-ن، شه‌قامێكی خاوێن‌و بێگرێ‌و بێ ته‌م‌و مژ، درێژییه‌كه‌ی نۆ كیلۆمه‌تره، به‌ڵام نۆ كیلۆمه‌تری پڕ له جوانی كه له‌و به‌رزییه‌وه ده‌ڕوانێ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌ت له زستاندا‌و كاتێك به‌فر ده‌بارێ. دوای ئه‌و نۆ كیلۆمه‌تره، گه‌شتیار ده‌گاته پانتاییه‌ك كه چێشتخانه‌كه‌و له‌وێشه‌وه چه‌ندان رێگای جیاجیای لێ ده‌بێته‌وه بۆ پیاسه كردن به‌سه‌ر چیای لۆسێردا له‌سه‌ر ئه‌و چیا ره‌قه‌نه. له‌سه‌ر چیای لۆسێر ده‌رگای سه‌ركێشییه‌كان ده‌كرێته‌وه، چه‌ند كوخێكیشی لێیه، كه یارییه‌كان‌و گه‌ڕان‌و پیاسه به‌سه‌ر شاخه‌كه‌دا له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر یه‌ك له رێگایانه، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك به راده‌یه‌كی جیا سه‌خت‌و هه‌ڵه‌تن. له گه‌شته‌كه‌مدا هه‌ندێك خێزانم دی كه خۆیان‌و منداڵ‌و سه‌گه‌كانیان ئاماده ده‌كرد بۆ گه‌ڕان به‌سه‌ر شاخه‌كه‌دا. له‌و پیاسه‌یه‌دا خلیسكێنه‌و بینینی ده‌ریاچه‌كان له زستاندا‌و پاسكیلسوارییش له هاویندا ئامانجی هه‌ر گه‌شتیارێكه. پانۆرامای شه‌قام شه‌قامه‌كه ئۆتۆمبێلی بچووك‌و پاسكیل‌و پاسیشی پێدا ده‌ڕوات، دیمه‌نێكی ئه‌فسوناوییه كه شه‌یدایانی وه‌رزش‌و سه‌ركێشی رووی تێ ده‌كه‌ن‌و پێیدا ده‌ڕۆن تا ده‌گه‌نه چێشتخانه‌كه، به‌ڵام گه‌شتی راسته‌قینه به‌ره‌و دڵی چیا له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات. وێنه‌ی ڤیدیۆیی رێگاكه‌مان گرتووه به نواڵه به‌فره‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی خولیای سه‌ركێشی‌و پاسكیلسواری‌و وه‌رزشن، رێگاكه 15 پێچی تێدایه، كاتێك پێیدا تێپه‌ڕین پێچه‌كانی سه‌یرانگه‌ی سواره‌توكه‌مان بیر كه‌وته‌وه، كه رۆژگارێك ده‌چووین‌و پێی هه‌ڵده‌گه‌ڕاین، ماندووبوونێكی زۆری ده‌وێ‌و ئه‌و پێچانه‌ش ته‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ن بۆ شۆفێران‌و وریاییه‌كی زۆری ده‌وێ. ئه‌رشیدۆقی نه‌مسا (ئارنست هێرتزوك) شه‌یدای ئه‌م ناوچانه بووه، زۆر جار به پێیان پیاسه‌ی به هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌دا كردووه، هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌یه‌ش بۆ ناوچه‌كه وای كرد پیشه‌سازی كانزاكان‌و كانه‌كانی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی كانزاكان تیایدا پێشكه‌وت. پانۆرامای شاخه‌وانیی پانۆرامایه‌كی تری سه‌ر چیای لۆسێر، شه‌خه‌وانی‌و هه‌ڵگه‌ڕان‌و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر شاخ‌و تاشه به‌رده‌كاندا، له‌م شوێنه نمایشی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه زۆر جار شاخه‌وانه به ئه‌زموونه‌كان تازه‌پیاكه‌وتووه‌كان فێر ده‌كه‌ن‌و وانه‌ی شاخه‌وانییان پێ ده‌ڵێن، به تایبه‌ت كه وڵاته‌كه خۆی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی شه‌یدای یارییه زستانه‌كانی وه‌ك خلیسكێنه‌و شاخه‌وانییه. پانۆرامای ئیمپراتۆر سیسی پانۆرامایه‌كی تر كه تایبه‌ته به هه‌ڵگه‌ڕان به تاشه به‌رده‌كاندا، رێگه‌یه‌كه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێش‌و جێگه‌ی گرنگی پێدانه، به ناوی ئه‌لیزابێس-ه‌وه ناونراوه كه لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست بووه‌و نازناوی سیسی پێ دراوه، ده‌وترێ سیسی ئیمپراتۆر به‌م رێگه ئه‌فسوناویه‌دا پیاسه‌ی كردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه به ناوی ئه‌وه‌وه ناونراوه، له‌و رێگه‌یه‌وه دیمه‌نی ده‌ریاچه‌كانی سالزكامر كۆت، به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی شتایامارك-ه‌وه زۆر به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ. ده‌ریاچه‌ی ئۆگست ماوه‌ی پێنج ده‌قه‌یه‌ك به پێ له چێشتخانه‌و وێستگه‌ی پاسه‌كانه‌وه بڕۆیت ده‌گه‌یته یه‌كێك له جوانترین ده‌ریاچه‌كانی نه‌مسا، ئه‌ویش ده‌ریاچه‌ی ئۆگست-ه، ده‌ریاچه‌ی چیاكانی ئه‌ڵپ‌و ئه‌و ئاوه سازگاره‌ی كه له كانیاوه سروشتییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، به ده‌وره‌ی ده‌ریاچه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كورسی ته‌خته دانراوه بۆ چێژ وه‌رگرتن له جوانی سروشت‌و وێنه‌ی ئاوێنه‌نمای چیاكه له ده‌ریاچه‌كه‌دا دیمه‌نێكی ئه‌فسوناوی به ناوچه‌كه ده‌به‌خشێ، هه‌ر له نزیك ده‌ریاچه‌كه‌شه‌وه رێگه هه‌یه بۆ پیاسه‌ی گه‌شتیاران، به‌ڵام پێویسته گه‌شتیار پێڵاوی توند‌وتۆڵ له‌پێ بكات، چوكه رێگاكه سه‌خت‌و رك‌و به‌ردینه. له‌سه‌ر چیای لۆسێر په‌نجه‌ره‌یه‌كی به‌ردین هه‌یه، كه گه‌شتیار تا نه‌یبینێ ناگه‌ڕێته‌وه، په‌نجه‌ره‌كه‌ش ده‌ڕوانێ به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ئۆگست-دا‌و له‌به‌رزی هه‌زار‌و 800 مه‌تره له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریاوه، گه‌یشتن به په‌نجه‌ره‌كه‌ش گه‌یشتنه به لوتكه‌ی چیاكه. له زستاندا له‌سه‌ر چیاكه‌و له قه‌دپاڵ‌و ته‌لانه‌كانیشیدا دوو فێرگه هه‌یه بۆ فێربوونی یاری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر. سه‌یرانگه‌و شوێنی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فره‌كه، یه‌كێكه له جوانترین سه‌یرانگه‌كانی نه‌مسا، له‌وێ به‌فرێكی زۆر ده‌بارێ‌و سه‌ربانی كوخه‌كان داده‌پۆشێت، ته‌له‌فرێكیش به درێژی 29 كیلۆمه‌تر گه‌شتیاران به ناو دیمه‌نی به‌فراوی ناوچه‌كه‌دا ده‌گوێزێته‌وه. له چیای لۆسێر هه‌موو شتێك ئه‌فسونی خۆی هه‌یه، كه هه‌ریه‌كه به جۆرێك سه‌رنجی گه‌شتیار راده‌كێشێت، پانۆرامای زۆر جوان‌و رێگه‌و شوێنی سه‌رنجڕاكێش‌و باریكه‌ڕێی تایبه‌ت به شاخه‌وانی، هه‌موو ئه‌مانه گه‌شتیار ده‌به‌ن به‌ره‌و شوێنی ململانێ له‌گه‌ڵ تاشه‌به‌رد‌و سروشت‌و سه‌ركێشییه‌كانی ناو سروشتی یاخی‌و به‌ره‌و وێنه‌و دیمه‌نی جوان. ئه‌وه چیای لۆسێر-ه له نه‌مسا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure